پسپۆرانی بواری ته‌ندروستی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووەته‌وه، سماق ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌کانی ده‌زگەی هه‌رس و سکچوونه، هاوکات تایبه‌تمه‌ندی دژه سکچوونی هه‌یه.ماڵپه‌ڕی (ویکیپیدیا) بڵاوی کردووەته‌وه، هه‌رچه‌نده سماق له‌کاری پیشه‌سازی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌رم به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام له‌ڕابردوودا بۆ کاری دروستکردنی ده‌رمان به‌کار ده‌هات، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ترش ئازار شکێنه و ئه‌و که‌سانه‌ی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه، ده‌توانن ئاوی ترش بخۆن، چونکه دژی ڤایروس و به‌کتریایه، هاوکات له‌کاری دروستکردنی کرێم بۆ سووتاوی و برین و هه‌وکردنی پێست سوودی زۆری لێ ده‌بیندرێت.
سماق تایبه‌تمه‌ندی دژه‌به‌کتریای به‌هێزی هه‌یه و ئه‌و گۆشته‌ی بۆ دروستکردنی که‌باب به‌کار دێت، ئه‌گه‌ر سماقی له گه‌ڵدا بێت ئه‌گه‌ری پیسبوونی که‌متره، چونکه سماق به‌کتریاکانی ناو گۆشت له‌ناو ده‌بات، جگه له‌مانه که‌باب خواردنێکی یه‌کجار چه‌وره، سماق کۆلستڕۆڵی که‌باب که‌م ده‌کاته‌وه و تا راده‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌رس هه‌یه و برین و به‌کتریا زیانبه‌خشه‌کانی ناو کۆئه‌ندامی هه‌رس له‌ناو ده‌بات.
جیا له‌مانه سماق چه‌ندین سوودی دیکه‌ی هه‌یه بۆ مرۆڤ، که ئه‌مانه‌ن:
ـ بۆ ددان ئێشه به‌سووده
ـ پله‌ی گه‌رمی له‌ش (تا) ناهێلێت
ـ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه به‌سووده
ـ غه‌رغه‌ره کردن به کولاوی سماق بۆ ئیلتهابی گه‌رو به‌سووده
ـ خوێن ده‌پاڵێوێت و پێکهاته زیاده‌کانی خوێن له‌ناو ده‌بات
تێبینی: خواردنی سماقی تازه و ته‌ڕ تووشی ژه‌هراوی بوونتان ده‌کات بۆیه پێویسته ئاگاداربن و سماق به وشکی به‌کار بێنن.
سه‌رچاوه: Wikipedia - takvim