1600 کیلۆ گۆشتی کەبابى کەر دەستى بەسەردا گیرا

:: PM:07:56:27/12/2016 ‌
پۆلیسى میسر بڵاوى کردووەتەوە کە تیمێکى هێزەکانیان لە گەڕانێکدا 1600 کیلۆ گۆشتى کەریان دەست بەسەردا گرتووە کە بۆ گۆشتى کەباب ئامادە کرابوو.

ئەمڕۆ سێشەم پۆلیسى بەشى عمرانییەى وڵاتى میسڕ بڵاوى کردووەتەوە دواى بەدەست گەیشتنى چەند زانیارییەک لە ناوچەى عمڕانییە لە بوونى گۆشتى نایاسایى و بێ پشکنینى پزیشکى بەشێک لە هێزەکانمان توانیان 1600 کیلۆ گۆشتى ئامادەکراو بۆ کەباب دەسبەسەردا بگرن.

لە ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیس هاتووە، ئەم گۆشتە ئامادەکراو بوو تا بەسەر فرۆشگەکانى کەباب دابەش بکرێت، هەروەها دواى پشکنین پزیشکى دەردەکەوێت ئەمە گۆشتى کەرە دروست نییە بۆ خواردن لەلایەن مرۆڤەوە.

لەم هەوڵەدا توانوویانە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە خەریکى دابەشکردنى ئەم گۆشتە بوە لە شەقامى "هەڕەم" لە ناوچەى مریوتە، دواى دەستگیرکردنى شوفێرەکە دانى بەتاوانەکەى ناوە هەروەها ئاشکراى کردووە کە پێشتر بەشێکى زیاترى فرۆشتووە.

سەرچاوە/ نجوم میسریە 


وشە - رامیار جەواد