به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م باشووری كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا، له هه‌ولێر له كاته‌كانی به‌یانی ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌باران له هه‌ندێ ناوچه، له كاته‌كانی پاش نیوه‌ڕۆ ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه له كاته‌كانی به‌یانیدا، له دهۆك ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ ناوچه نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ، له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێ و پاشان بۆ په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی پێنجشه‌م ئاسمانی باشووری كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات ده‌بێته په‌ڵه هه‌ور، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 19 پله و نزمترین پله‌ش چوار پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.