رۆبۆتێكی زیره‌ك ئه‌م كاره‌ ته‌ندروستیانه‌ت بۆ ده‌كات

:: PM:08:06:14/10/2016 ‌
كۆمپانیایەكی پۆڵه‌ندی رۆبۆتێكی دروست كردووه‌ كە هەڵدەستێت بەئەنجامدانی چارەسەری سروشتی و راهێنانی وەرزشی بۆ ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بەڕاهێنان هەیە، بەمەبەستی چارەسەری لە پووكانەوەی ماسوولكەیی.

ماڵپەڕی "ده‌نگی ئه‌مریكا" بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ كۆمپانیای ئاگزۆتیك رۆبۆتی "لۆنا"ی بەمەبەستی شیاندنەوەی نەخۆش و وەرزشوانە پێككراوەكان بەرهەم هێناوە.

رۆبۆتەكە هەڵدەستێت بەراهێنانكردن بەو نەخۆشانە و تۆماركردنی هەر پێشكەوتنێكی دۆخەكەیان، هەروەها یارمەتی چارەسەركارانیش دەدات بۆ پەرەپێدانی و دیاریكردنی سیستەمی گونجاو بۆ چارەسەری هەر نەخۆشێك بەپێی جۆری پێكانەكەیان. 

دەتوانرێت رۆبۆتەكە بۆ راهێنانی ئەو منداڵە نەخۆشانە بەكار بهێنرێت كە بەدەستی بێزاری لە راهێنانە وەرزشییەكان دەناڵێنن، رۆبۆتەكە بەبێ ئەوان هەست بكەن و لەو كاتەی كە خەریكی سەیركردنی یارییەكانن راهێنان بەماسوولكەكانیان دەكات.

وشه‌/ sabah.com / عه‌لی سدیق


وشە - عه‌لی سدیق