دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كتر جیا بوونه‌وه و ژیانی دوور له یه‌كتریان هه‌ڵبژارد، هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران ئه‌نجێلینا جولی و براد پیت بۆ جارێكی تر به‌یه‌كه‌وه له پۆستێكی براددا بینران.
له ڕێی هه‌ژماره‌كه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، براد پیت پرۆدیوسه‌ری فیلم و ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی، وێنه‌یه‌كی خۆی كه له گرته‌یه‌كی فیلمی "Mr. and Mrs. Smith"ی ساڵی 2005 وه‌رگیراوه، بڵاو كرده‌وه.
له‌م وێنه‌یه‌دا كه براد بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆی خه‌ریكی پیزا خواردنه و ئهنجێلیناش له ته‌نیشتی دانیشتووه و سه‌یری چاوی كامێرا‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م وێنه نییه دوای دابڕان و جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كتر بڵاوی بكه‌نه‌وه، به‌رده‌وام ئهنجێلیناش وێنه‌ی كۆنیان بڵاو ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به گشتی ئه‌و وێنانه داده‌نێن، كه له گرته‌ی فیلمه‌كاندا وه‌رگیراون.
له‌ژێر وێنه‌كه هاشتاگی #ئه‌نجێلینا_جولی، #براد_پیت و #پیزای نووسیوه، كه ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له میدیاكان دروست كرد و پێیان وایه كه براد بیری ئه‌نجێلینا ده‌كات، بۆیه وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئه‌نجلینا و براد له ساڵی 2014ه‌وه هاوسه‌رگیرییان كردووه، له كاتێكدا ماوه‌ی 10 ساڵی پێشتر گومان له پێوه‌ندیی نێوانیان هه‌بووه كه له دوای رۆڵبینینیان له فیلمی "Mr. and Mrs. Smith" خۆشه‌ویستی له نێوانیان دروست بووبێت.