ماڵپه‌ڕه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه كۆمپانیای سامسونگ پاره به هه‌ر كه‌سێك ده‌دات مۆبایله‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه و مۆبایلێك له جێگه‌ی ئه‌ودا ببات جا گرنگ نییه چ به‌رهه‌می كۆمپانیای سامسونگی بوێت یان هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دیكه.
کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری دەیەوێت رێککەوتنێک لەگەڵ بەکارھێنەرانی گالاکسی نۆت7 دا بکات، ئەوەش بریتییە لەوەی ھەر بەکارھێنەرێک (گالاکسی نۆت 7)ەکەی بگۆڕێتەوە بە مۆبایلێکی تری سامسۆنگ ئەوا کۆمپانیاكه ١٠٠ دۆلاری دەداتێ، ھەروەھا پارەکە تەنھا بۆ سامسۆنگ نییە و دەتوانیت گالاکسییەکە بگۆڕیت بە مۆبایلی کۆمپانیایەکی تر و سامسۆنگ بۆت دەگۆڕێتەوە و 25 دۆلاریشی دەداتێ و لەئێستادا دەتوانیت بیگۆڕیتەوە بە ئایفۆن و پارەش وەربگریت.
ھاوکات سامسۆنگ ئەو ئۆفەرەی لەسەر ماڵپەڕی فەڕمی خۆی داناوە و ھەرکەسێک بیەوێت دەتوانێت گۆڕینەوەکە ئەنجام بدات، ھەروەھا ئەوەش بۆ گەڕاندنەوەی ھەموو گالاکسی نۆت 7ەکانە لە جیھاندا.
وشه / ئاژانسه‌كان / عه‌لی سدیق