هه‌رگیز ئه‌م جۆره قرشه كه به قرشی خێو ناوی ده‌به‌ن، خۆی نیشان دانات، بۆیه پسپۆڕان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌و خۆ نیشاندانه‌ی و له جیهان ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
توێژه‌ران چه‌ندان جۆر قسه له‌سه‌ر ئه‌و خۆده‌رنه‌ستنه‌ی قرشی خێو ده‌كه‌ن، هه‌ندێك پێیان وایه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه شه‌رم ده‌كات خۆی نیشان بدات، چونكه ددانی نییه، هه‌ندێكیش ده‌ڵێن به‌هۆی ڕه‌نگه شینه لینجه‌كه‌ی پێستێتی، ئه‌مانه‌ش هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له خه‌ڵكی بشاریته‌وه.
قرشی خێو كه ناوه زانستییه‌كه‌ی "هایدرۆلاگۆس"ـه، بۆ یه‌كه‌مجار ساڵی 2002 بوونی ئاشكرا بوو كه له نێوان ئوسترالیا و نیوزله‌ندا مه‌له‌ی ده‌كرد.
تیمێكی زینده‌وه‌رناسانی ده‌ریایی، توانیان بۆ یه‌كه‌مجار به ته‌واوی بیبینن و وێنه‌شی بڵاو بكه‌نه‌وه كه له نزیك هاوای مه‌له‌ی كردووه.