سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق قه‌یس خه‌زعه‌لی له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسێكی هه‌واڵی ئێرانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی هه‌وڵی هاوپه‌یمانی ده‌ده‌ن له قۆناغی داهاتووی عێراق له دوای رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
قه‌یس خه‌زعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق به یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه شوڤێنییه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌ی عێراق داده‌نرێ و له ماوه‌ی ڕابردوو داوای ئه‌وه‌ی كرد كه پێویسته پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی مووسڵ و كه‌ركووك ده‌ربكرێن و باسی له شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبی به‌رامبه‌ر به پێشمه‌رگه كردبوو دوای نه‌مانی داعش، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی لێ كه‌وته‌وه و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به توندی وه‌ڵامی خه‌زعه‌لی دایه‌وه.
قه‌یس خه‌زعه‌لی له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئاژانسی "ته‌سنیم"ی ئێرانی گوتی، لایه‌نه‌كانی كوردی ئێسته یه‌كگرتوو نین، لایه‌نێك هه‌یه كه بارزانی و پارتی دیموكراتین، ئه‌وانه بۆچوون و ئاراسته‌كانیان ڕوونه كه به ئاراسته‌ی دابه‌شكردن و جیابوونه‌وه له عێراق هه‌نگاو ده‌نێن و هاوكار و یارمه‌تیده‌ری هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كن كه زیان به عێراق بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها گوتی، لایه‌نی تر له نێو كورد هه‌ن میانگێڕ و باشترینن كه لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕانن، پێوه‌ندییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش له‌گه‌ڵیاندا به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت.
ئاماژه‌ی داوه، ئێمه به‌ره‌و دۆخێكی سیاسی جیاواز ده‌ڕۆین، واته دۆخێك كه لایه‌نه سیاسییه میانڕه‌وه‌كانی شیعه و سوننه و كورد ده‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن، بۆیه له داهاتوو زیاتر له‌یه‌ك نزیك ده‌بینه‌وه.
له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌ڵێ، ئێسته پێشمه‌رگه یه‌ك ناوی هه‌یه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر جیاواز بیر ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ئاژانسی ته‌سنیم