له هه‌فته‌ى دوانزه‌یه‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له دروستبوونى كۆ ئه‌ندامى زاوزێى منداڵ ده‌كات، ئه‌مه ئه‌و كاته‌یه كه دایك ده‌زانێت ڕه‌گه‌زى كۆرپه‌ڵه‌كه‌ى چییه.
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕى نه‌زۆكى و منداڵان له ڕێگه‌ى "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ى دوانزه‌یه‌مى دووگیانى ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، ئێسته هه‌موو ئه‌ندامانى كۆرپه‌ڵه دروست بووه، نینۆك و مووى سه‌رى منداڵ ده‌ست ده‌كه‌ن به گه‌شه‌كردن، له ناو سكى منداڵ گورچیله‌كان دروست ده‌بن و ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنى میز.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، ئه‌ندامى زاوزێ ده‌ست ده‌كه‌ن به وه‌رگرتنى بۆماوه ڕه‌گه‌زییه‌كان، ڕیخۆڵه‌كان ده‌ست ده‌كه‌ن به گرژبوون و خاوبوونه‌وه، هه‌روه‌ها كاتێك پشكنین ده‌كه‌ى پزیشك ده‌توانێت پێت بڵێت ڕه‌گه‌زى منداڵه‌كه‌ت چییه.
دكتۆر گوڵاڵه ده‌ڵێ، له‌م هه‌فته‌یه‌دا منداڵ زیاتر گه‌وره ده‌بێت و به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌ش كه‌متر دایك میز ده‌كات و په‌ستان كه‌م ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر میزڵدانت، به‌ڵام تووشى سه‌ر سوڕان و سه‌رئێشه ده‌بیت، پێویسته بچیت بۆ لاى پزیشك بزانیت چ ڤیتامینێكت كه‌مه بۆ چاره‌سه‌ر، وه‌رى بگرى.
ئەو پزیشکە پسپۆرە لە ڕێی "وشە"ەوە بەردەوام دەبێ لە خستنەڕووی زنجیرە ئامۆژگارییەکانی بۆ ئافرەتان لە پرۆسەی سکپڕیدا و لە ئامۆژگارییەکانی داھاتوویدا باس له هه‌فته‌ى سێزده‌یه‌م ده‌كات كه دایك دۆخیى ناهه‌موارى تێده‌په‌ڕێنێت و كۆرپه‌ڵه زۆر سه‌رقاڵ ده‌بێت و زۆریش ماندوو ده‌بێت.