گۆرانیبێژى به‌ناوبانگى عێراقى كازم ساهیر به فه‌رمى داوایه‌كى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كردووه و داواى گۆڕینى " نازناو"ه‌كه‌ى ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى"
بغداد الیوم"ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كازم ساهیر داوایه‌كى فه‌رمى پێشكه‌ش به عه‌قیل خه‌زعه‌لى بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كردووه به‌مه‌به‌ستى گۆڕینى نازناوه‌كه‌ى.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كه ده‌قى داواكه‌ى كازم ساهیر بڵاوكردووه‌ته‌وه كه نووسیویه‌تى "من هاووڵاتیى كازم جه‌بار ئیبراهیم سامه‌ڕایى كه له ناسنامه‌ى باری كه‌سێتیم له فه‌رمانگه‌ى ناسنامه‌ى مه‌نسوور ده‌رچووه به تۆمارى 303 لاپه‌ڕه 108 ، ده‌مه‌وێ نازناوه‌كه‌م له سه‌ر ناسنامه‌كه له سامهرائییهوه بكه‌م به ساهیر، چونكه نازناوى دووه‌م به‌ناوبانگه، بۆئه‌وه‌ى جیاوازى له تۆماره كه‌سییه‌كان دروست نه‌بێت، بۆیه تكا ده‌كه‌ن رێوشوێنى یاسایى تایبه‌ت ئه‌نجام بده‌ن".
كازم ساهیر له ساڵى 1957 له مووسڵ له دایكبووه و له به‌غدا ژیاوه جیا له نازناوى "ساهیر" له راگه‌یاندنه‌كان و له‌لایه‌ن هه‌وادارانى به "قه‌یسه‌ڕ" ناو ده‌برێت. ئه‌و جیا له ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى، ره‌گه‌زنامه‌ى كه‌نه‌دى و قه‌ته‌ڕى هه‌یه.