پۆلیسی ئیمارات گرتنی سێ ژنی ئه‌فریقی كه له وڵاته‌كه ژیاون، به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری له‌شفرۆشی گرت و به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و سێ ژن بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و سێ ئافره‌ته له‌گه‌ڵ هه‌زار و 500 پیاوی عه‌ره‌ب له ئیمارات سه‌رجێیان كردووه.
لە ڕێگەی بۆسەی پۆلیسەوە سێ ژنی ئەفەریقی كە لە ئیمارات دەژیان و كاری لەشفرۆشییان دەكرد، گیران و دانیان پێدا ناوە كە لەگەڵ زیاتر لە هەزار و 500 پیاوی عەرەبدا سەرجێییان كردووە.
یەكێك كە سەر بە پۆلیسی ئیماراتە، لەگەڵ ژنیان ڕێك دەكەوێت و وادەی یەكتربینیان دادەنێن و كە كچەكە دەگاتە هۆتێلەكە، ڕاستەخۆ دەیگرن و دوو كچەكەی هاوڕێیشی بەهۆی ئەوەوە دەگرن.
ئەو ژنانه ئاشكرایان كردووە كە بەرامبەر هەر سەرجێییەك، نزیكەی 600 دۆلاریان وەرگرتووە و یەكێكیان دەڵێت: تا ئێستە لەگەڵ 100 پیاودا سەرجێییم كردووە، ئەوەی تر 50 پیاو و ئەوەی سێیەیم دەڵێت: نازانم چەندن، چونكە نەمژماردوون، بەڵام زۆرن.
دادگا بڕیاری ساڵێك گرتن بەسەر هەرسێ ژنه‌كه سەپاند و دوای تەواوبوونی وادەی گرتنەكەشیان راستەوخۆ ڕەوانەی ئەفەریقا دەكرێنەوە.
سەرچاوە: الانبا‌ء