ئه‌سته‌مه بتوانیت بۆ ماوه‌ی حه‌فته‌یه‌ك قژت نه‌شۆیت، تووشی ده‌یان كێشه‌ی ده‌روونی و سه‌رئێشه و پیسبوونت ده‌كات، كه‌چی كچێكی به‌ریتانی ماوه‌ی 20 ساڵه قژی نه‌شووشتووه و هیچكام له‌و كێشانه‌یشی نییه.
"
فرانكی كلۆنی" كچه هونه‌رمه‌ندێكی 32 ساڵه، خه‌ڵكی ناوچه‌ی برایتۆنی باشووری به‌ریتانیایه، ماوه‌ی 20 ساڵه به هیچ جۆرێك قژی نه‌شووشتووه و ته‌نانه‌ت یه‌ك تاڵیشی لێ نه‌بڕیوه، ته‌نیا به داهێنانی قژی به شانه، خاوێنی ده‌كاته‌وه و پارێزگاری لێ ده‌كات.
له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵییه‌وه كلۆنی بڕیاری داوه چیتر قژی نه‌بڕێت، كاتێكیش ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 13 ساڵان، قژی گه‌یشتووه‌ته لای پشتی، له‌و كاته‌وه زۆر له شامپۆ و كرێمه‌كانی تایبه‌ت به قژی بێزار بووه، چونكه پێی وا بووه قژی وشك و ناشیرین ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه بڕیاری داوه چیتر قژی نه‌شوات.
له سه‌ره‌تاكاندا، واته تا چه‌ند مانگێكیش كه قژی نه‌شووشتووه، كلۆنی هه‌ستی به خوران و چه‌وربوونی قژی كردووه، به‌ڵام ئیتر ورده ورده له‌سه‌ر دۆخه‌كه ڕاهاتووه و به ته‌واوی ڕزگاری بووه.
هێشتنه‌وه و نه‌شووشتنی قژی كلۆنی، بیرۆكه‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی دایكی بووه، كه پێی گوتووه چیتر مه‌یشۆ و خۆت ڕزگار بكه له‌و هه‌موو كێشه‌یه‌ی له كاتی شووشتن تووشت ده‌بێت.
كلۆنی ده‌ڵێ: هیچ كام له به‌رهه‌مه‌كانی خاوێنكردنه‌وه‌ی قژ و به‌هێزكردنی به‌كار ناهێنم، ته‌نیا ڕۆژانه دایده‌هێنم و ئه‌مه‌ش ئه‌و جوانییه تایبه‌تییه‌ی به قژم به‌خشیوه.
كاتێك كلۆنی قژی ده‌كات به پرچ "كه‌زی"، نزیكه‌ی نیو سه‌عات بۆ سه‌عاتێكی پێ ده‌چێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه ده‌بێت یه‌كێك هاوكاریی بكات.