كۆمپانیای ڤیڤۆ له نوێترین مۆبایلدا به‌نیازه به‌هێزترین سیسته‌م به‌كاربهێنێت له‌ڕووی خێرایی و به‌هێزییه‌وه، جگه له‌وه‌یش جوانترین كامێرای بۆ داده‌نێیت كه 32 مێگاپێكسڵ بێ.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین مۆبایلی ڤیڤۆ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه ئێسته له پێشانگاكان نمایشكی كردووه.
ئه‌مه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره و دیزاینێكی زۆر جوان ده‌بێ، هه‌روه‌ها ڕامی شه‌ش گێگابایت و میمۆری ناوه‌كیشی 256 گێگابایتی بۆ داده‌نێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه جوانترین كامێرای بۆ داده‌نێت كه 32 مێگاپێكسڵه.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.