له زیادكردنێكدا كه بڕیاره له مانگی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و كراسه ڕه‌شه‌ی مارلین مۆنرۆ ده‌فرۆشرێت كه هه‌واڵی جیابوونه‌وه له هاوسه‌ره‌كه‌ی پێ ئاشكرا كردبوو.
مارلین مۆنرۆ ئه‌كته‌ر و مۆدێلی ئه‌مه‌ریكی، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1954 له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا به كراسێكی ڕه‌شه‌وه هه‌واڵی جیابوونه‌وه له جۆی دیماجیۆ ئه‌فسانه‌ی یاری به‌یسبۆڵی هاوسه‌ری بڵاو كرده‌وه. ئێسته ئه‌و كراسه له زیادكردنێكدا بڕیاره بفرۆشرێت.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، چاوه‌كانی مارلین پڕ بوون له فرمێسك و خه‌مێكی قووڵی پێوه دیار بوو، بۆیه ئه‌و ڕۆژه له‌ناو مێشك و هزری خه‌ڵكدا مایه‌وه و ته‌واوی یادگارییه‌كانیان به‌رز نرخاندووه، ئێسته‌ش كراسه‌كه‌ی له زیادكردنێكدا له 30ی ئاداری ئه‌مساڵ بڕیاره بفرۆشرێت و گومان ده‌كرێت نزیكه‌ی 150 هه‌زار دۆلاری پێ بدرێت.
كورته‌یه‌ك له ژیانی مارلین مۆنرۆ:
مارلین مۆنرۆ كه ئه‌كته‌رێكی كۆنی ئه‌مه‌ریكی بووه و له ساڵی 1926دا له شاری لۆس ئه‌نجیلۆسی ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. ناوی راستینه‌ی "نۆرما جین بیكه‌ر" بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی ئاماده نه‌بووه به‌خێوێ بكات، بۆیه تا ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته نۆ ساڵ، له خانه‌ی هه‌تیوان به‌خێو كراوه. له هه‌رزه‌كاریشدا تووشی چه‌ندین جار ده‌ستدرێژیی سێكسیی بووه، بۆیه تا مردنیشی نه‌خۆشیی ده‌روونی هه‌بووه.
له ساڵی 1942دا شووی به دراوسێیه‌كی خۆیان كردووه كه له بواری وێنه‌گرتندا كاری كردووه، دوا هاوسه‌ریشی كه چواره‌مین بووه، ئارسه‌ر میله‌ری نووسه‌ر بووه كه له ساڵی 1956ه‌وه تا 1961 پێكه‌وه بوون. له سه‌ره‌تا له كۆمپانیایه‌ك كاری كردووه كه تایبه‌ت بووه به مۆدێل و به جوانییه‌كی ناوی ده‌ركردووه، بۆیه له چه‌ندین رێكلامدا ده‌ركه‌وتووه. هاوكات وه‌ك كۆمبارس خۆی له سینه‌ما دۆزیوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هره‌ی گۆرانیگوتن و هاوكات نواندنیشی هه‌بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئافره‌تێكی ورووژێنه‌ر بووه، بۆیه ده‌رهێنه‌ران بایه‌خیان پێ داوه تا بووه‌ته ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌موو دنیا بیناسن. خاوه‌نی زیاتر له 20 فیلمی سینه‌ماییه.
مارلین مۆنرۆ له ساڵی 1962 له ماڵه‌كه‌ی خۆی له لۆس ئه‌نجیلۆس كه له‌سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ی به رووتی خه‌وتبوو، گیانی سپارد و به مردوویی بینرایه‌وه. هه‌ندێك پێیان وایه به‌هۆی زۆریی به‌كارهێنانی حه‌بی خه‌وتن، گیانی له ده‌ست داوه.