به‌رنامه‌ی سكایپ له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێی بۆ زیادبوو كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی باگراوهندهكهت لێڵ بكه‌یت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین تایبه‌تمه‌ندی سكایپ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نویترین ئه‌پده‌یتیدا سیسته‌مێكی نوێی دانا بۆ به‌كارهێنه‌رانی كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانن باگراوهندهكهیان لێڵ بكه‌ن و ئه‌و شتانه‌ی له پشتیانه ده‌رنه‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بۆ سیسته‌می "ویندۆز و ماك" به‌رده‌سته و به‌كارهێنه‌ران ئێسته ده‌توانن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌كار بهێنن.
سكایپ به‌رنامه‌یه‌كی كۆمپیوته‌ری ئۆنڵاینه، به‌كار دێت بۆ ناردنی په‌یام و پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و پێوه‌ندی ده‌نگی و ئاخاوتن و بینین به ده‌نگ و ڕه‌نگ، یه‌كه‌م ده‌رچووی له ساڵی 2003 بوو له‌لایه‌ن نیكۆلاس زینسترۆم و یانوس فریسهوه، سكایپ له ساڵی 2010 له‌لایه‌ن كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به‌بڕی هه‌شت ملیار دۆلار كڕایهوه و ئه‌و به‌رنامه‌یه بۆ هه‌رسێ سیسته‌می "ماك و لینوكس و مایكرۆسۆفت ویندۆز" به‌كار دێت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش بۆ سیسته‌مه‌كانی مۆبایل و تابلێت نه‌هاتووه.