به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێسته له بازاڕ کەلوپەلی له تەختە دروستكراو زۆر بووه، هه‌ندێك كه‌سیش پێیان وایه به‌كارهێنانی كه‌وچكی له ته‌خته دروستكراو زۆر باشتره له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه به‌راورد به كه‌وچكی له كانزا یان پلاستیك دروستكراو، به‌ڵام ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی هۆشدارى له بەکارهێنانی کەلوپەلی تەختە ده‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌نراوێكى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى هاتووه، سروشتی تەختە بە شێوازێکە بە ئاسانی بەر داخوران دەکەوێت و کوون و کەلەبەری تیا دروست دەبێت و توانای هەڵمژینی ئاوی هەیە، لە کاتێکدا مرۆڤ قاپی تەختە بۆ خواردن و خواردنەوە بەکار دەهێنیت و پاککردنەوەی بە ئاو و پاککەرەوەکانی وەک زاهی بەردەوام شێ‌دار دەبێت و هەندێكجار پاککەرەوەکان لە خۆ دەگرێت هەڵدەمژێت.
روونیشكراوه‌ته‌وه كه کون و کە لەبەرەکانیش پاشماوەی خۆراک دەگرێتە خۆی، هەموو ئەمانە هۆکارە بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان وەک بەکتریا و کەڕووەکان ئەمەیش هۆکارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی، شێ و پلەی گەرمی گونجاو و پاشماوەی خۆراک ژینگەیەکی گونجاو دروست دەکات بۆ گەشەی زیندەوەرۆچکەکان دەبێتە هۆی دروست بوونی کەڕوو.
" بەکارنەهێنانی كه‌لوپه‌لى ته‌خته باشترە بە تایبەت لە ڕێستۆرانتەکان و پێوه‌یسته لە جیاتی ئەوە کەلوپەلانه قاپی شووشە و ستیل بەکاربهێنرێت" ته‌ندروستى سلێمانى وا ده‌ڵێت.