له‌وانه‌یه بڕوا نه‌كه‌یت كه پێکهاته‌ى به‌ردی گورچیله جۆری پارێزی خۆراک و شێوازی چاره‌سه‌ری دیاری ده‌کات، کۆمه‌ڵێک خواردن هه‌ن كه ده‌بنه هۆی زیاد بوونی ئه‌گه‌ری به‌ردی گورچیله، ئێمه له خواره‌وه‌دا ئه‌و خۆراكانه باس ده‌كه‌ین كه ڕێگری ده‌که‌ن له دروست بوونی.
دکتۆر کامه‌ران ڕه‌سووڵ ژاژڵه‌یی پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، بۆ "وشه" ڕاى گه‌یاند، بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت کە پێکھاتەکانی ناو میز وه‌ك: (شلە و چەندان جۆری کانزا و ترشەکان)، لە ھاوسەنگی لابدەن، کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە مادەی کریستاڵ دروستکەر (وەک کالیسیۆم و ترشی یۆریکی) لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر، کە شلەی میز ناتوانێت ڕوونیان بکات، ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و مادەکانی تر، ئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت.
زیاتر گوتى، ئه‌و خواردنانه‌ی ناهێڵن به‌ردی گورچیله دروست بێت ئه‌مانه‌ن:
1- سه‌وزه و میوه: جگه له سپێناخ و چه‌وه‌نده‌ر و ته‌ماته.
2- پاقله‌مه‌نییه‌کان و قارچک.
3- مزره‌مه‌نیه‌کان: وه‌ک لیمۆ و پرته‌قاڵ و سندی.
4- ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به کالسێوم: وه‌ک شیر و به‌رهه‌مه‌کانی، چهڕهس، سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان، هه‌نگوینی ڕه‌ش.
5- ئاو.
له كۆتایدا گوتى، هه‌موو كه‌س دەتوانێت ڕێگری بکات لە دروستبوونی بەردی گورچیلە و کریستاڵەکان و گەورەبوونی لە ڕێی پێکھاتە خۆراکییەکانەوە.
دروستبوونی بەردی گورچیلە ڕەنگە ئەگەر قەبارەکەی بچووک بێت گرفت نەنێتەوە، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی قەبارە و گەورەبوونیدا مرۆڤ تووشی گرفت و ئازار بکات و ئەوکات ئاوخواردنەوەی زۆریش چارەسەری نەکات، پزیشكه گیایییه‌كان ڕێنوێنى دەدەن، کە بۆ خۆپاراستن لەنەخۆشی بەردی گورچیلە باشترە کەمتر پرۆتینی ئاژەڵی بخورێت، کەمتر خوێ بخورێت، کەمتریش کالیسیۆم وەربگیرێت له خۆراك و ده‌رمانه‌كانیشدا.