سواران عه‌بدوڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی بێسارانه له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان، ئه‌و مامۆستایه سه‌رباری وانه گووتنه‌وه ماوه‌ی 20 ساڵه یه‌كێكه له‌سه‌رتاشه دیاره‌كانی شارۆكه‌ی كه‌لار، ئێسته له‌پاڵ كاری مامۆستایی بووه‌ته سه‌رتاشی بێ به‌رانبه‌رى قوتابیانی و خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌ی كه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی.
مامۆستا سواران بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ڕۆژانه له كاتێكدا كه پۆلێك وانه‌ی نه‌بێت قوتابیانی كۆ ده‌كاته‌وه و له گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ی گوند بێ به‌رانبه‌ر پرچیان بۆ چاك ده‌كا، ئه‌وه‌یش وه‌ك كارێكی مرۆیی و بۆ خزمه‌تكردی منداڵانی گونده‌كه ده‌یكات.
زیاتر گوتى، ئێسته ده‌ستم كردووه‌ته چاككردنی پرچی هاووڵاتییانی گونده‌كه‌یش ئه‌وانه‌ی كه‌باری داراییان جێگیر نییه، به‌ده‌ر له منداڵانی قوتابی.
ئه‌و مامۆستایه هیواداره كاره‌كه‌ی ببێته نه‌ریت و مامۆستایانی به‌هره‌مه‌ند و شاره‌زا له بواره جیاجیاكان له پاڵ بواری په‌روه‌رده له ڕووی تره‌وه خزمه‌تی قوتابیان بكه‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌یش یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ده‌ستخۆشیان لێكردووه، ئه‌وه‌یش بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌و مامۆستایه.
سواران عه‌بدوڵا، نیشته‌جێى شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه و ساڵی 2006 په‌یمانگای مامۆستایانی خانه‌قینی ئێوارانی ته‌واو كردووه و خێزانداره و خاوه‌نی دوو منداڵه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی