لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پیسبوونی ئاوی دیجله و فورات سه‌ره‌كیترین هۆكاری زۆربوونی تووشبووانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه له عێراق.
مه‌نال مسلماوی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی په‌رله‌مان به پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌عه‌لوومه"ی ڕاگه‌یاند، فڕێدانی پاشماوه پزیشكییه‌كان و پاشماوه‌كانی تر بۆ ناو ئاوی دیجله و فورات گه‌وره‌ترین كاره‌ساته و هیچ هه‌نگاو و هه‌وڵێكیش نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات، به‌ڵكوو ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاستی پیسبوونی زیاتر ده‌بێ و ئێسته‌یش ڕێژه‌ی جیهانی پیسبوونی ئاوی تێپه‌ڕاندووه.
زیاتر گوتی، ئه‌و پیسبوونه‌ی ئاوی دیجله و فورات كاره‌ساتی زۆر و گه‌وره تووشی عێراقییه‌كان ده‌كات، جۆره‌ها نه‌خۆشی بڵاو ده‌كاته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به سه‌رجه‌م جۆره‌كانییه‌وه له عێراق زیاتر ده‌كات، بۆیه ئێسته لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه كه دیجله و فورات هۆكاری ئه‌وه‌ن خه‌ڵكی تووشی شێرپه‌نجه بوون.
هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات له باكوری كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێن، فورات به‌ناو خاكی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا دا ده‌ڕوات و ده‌گاته عێراق، به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی كشتوكاڵ و سامانی ئاوی سه‌رزه‌وی عێراق داده‌نرێن له دێرزه‌مانه‌وه به دووڵی دووئاوان ناوی ده‌ركردووه، به‌هۆی ئه‌و دوو ڕووباره‌وه كشتوكاڵی به فره‌وانی لێ كراوه، جیا له‌وه‌ی ئێسته ئاوی هه‌ردوو ڕووباره‌كه پیس بووه، هاوكات توركیایش به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی كه‌م كردووه و هاوینان ئاستی ئاوی هه‌ردوو ڕووباره‌كه ڕوو له كه‌مبوونێكی زۆر ده‌كات.