مه‌گنیسیۆم كانزایه‌كی ره‌نگ زیوییه، كه‌می ئه‌م كانزایه هۆكارێكه بۆ چه‌ندان نه‌خۆشیی ترسناك له له‌شدا و چه‌ندان نیشانه به‌دوایی خۆیدا ده‌هێنێت، ئه‌م كانزایه زۆر پێویسته بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ندان كاری گرنگ له له‌شدا وه‌ك گه‌شه‌كردنی ئێسك، گۆڕینی خۆراك بۆ وزه، كاری ده‌مار ده‌توانرێت بگوترێت كه ئه‌م كانزایه یارمه‌تی له‌ش ده‌دات به زیندوویی بمێنێته‌وه.
مه‌گنیسیۆم چی ده‌كات بۆ له‌ش؟
یه‌كه‌م: شه‌كره و به‌رگریی ئه‌نسۆلین، مه‌گنیسیۆم به‌رگری ئه‌نسۆلین كه‌م ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی له‌ش ده‌دات كه گلوكۆز تێكبشكێنێت.
دووه‌م: ژانه‌سه‌ر، مه‌گنیسیۆم رێ له ژانه‌سه‌ر ده‌گرێت به‌هۆی ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه تێیدایه.
سێیه‌م: به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه ئه‌نجام دراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خه‌مۆكیان هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ مه‌گنیسیۆم به‌كار بهێنن، ئه‌وه ده‌بێت هۆی چاكبوونه‌وه و رێگریكردن له خه‌مۆكی درێژخایه‌ن.
چواره‌م: كه‌مپته‌وی ئێسك، مه‌گنیسیۆم یارمه‌تی رێگریكردن له كه‌مپته‌وی ئێسك ده‌دات، یارمه‌تی دروستكردنی خانه‌ی مێشك ده‌دات و ئه‌و به‌شه‌خۆراكانه‌ی كه مه‌گنیسیۆمیان تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشن بۆ ئێسك.
پێنجه‌م: په‌ستانی خوێن، به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كه له‌سه‌ر مه‌گنیسیۆم ئه‌نجام دراوه، توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنی هه‌یه رێ له مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی دل َ و جه‌ڵته ده‌گرێت.
ئه‌م كانزایه چ سوودێكی هه‌یه بۆ ژنان؟
*نیشانه‌كانی سوڕی مانگانه كه‌م ده‌كاته‌وه، مه‌گنیسیۆم نیشانه‌كانی پێش سوڕی مانگانه له ژناندا كه‌م ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تی ژانه‌سه‌ر و ئازار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاره‌زووی خواردن، دڵه‌ڕاوكێ و هه‌سته‌وه‌ری.
*سكپری، زۆر له ژنان رووبه‌ڕووی حاڵه‌تێك ده‌بنه‌وه كه پێی ده‌گوترێ تپریكلامپسیای، كه مه‌ترسی په‌ستانی خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ له‌م حاڵه‌ته‌دا زیاد ده‌كات، خواردنی مه‌گنیسیۆم له‌م كاته‌دا حاڵه‌ته‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه و رێ له‌و مه‌ترسییانه ده‌گرێت كه تووشی قۆناغه‌كانی سكپڕی ده‌بێته‌وه.
*خه‌مۆكی مه‌گنیسیۆم، كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر له‌ش وه‌ك ده‌رمانێكی دژه‌خه‌مۆكی. ده‌توانرێ هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و مانگێك دوایی له دایكبوونی كۆرپه‌ڵه به‌كار بهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌مۆكییه‌ی له قۆناغه جیاوازه‌كانی سكپڕیدا روو ده‌دات.
ئه‌م كانزایه ته‌نیا سووده‌كانی بۆ ژنان نییه به‌ڵكو چه‌ندان سوودی گرنگی تر‌ى هه‌یه.
*نه‌خۆشی دڵ، یه‌كێك له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه تووشی پیاوان ده‌بێت، نه‌خۆشیی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنه. به‌خواردنی مه‌گنیسیۆم مه‌ترسییه‌كانی نه‌خۆشیی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
*به‌ردی گورچیله، به‌ردی گورچیله به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر تووشی پیاوان ده‌بێت و خواردنی مه‌گنیسیۆم مه‌ترسییه‌كانی دروستبوونی به‌ردی گورچیله كه‌م ده‌كاته‌وه.