ساڵی ڕابردوو نزیكەی دوو هەزار منداڵ لە هەولێر داوای بەهاناوەچوونیان كردووە

:: PM:12:12:09/02/2019 ‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای دەكات، لە هێڵی فریاكەوتنی منداڵان ساڵی ڕابردوو زیاتر لە هەزار و 700 پێوەندییان پێوە كراوە.

ئەمڕۆ شەموو نۆی شوبات، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی بۆ ساڵی 2018 خستەڕوو و گوتی، بۆ خانەی نەوجەوانانی كوڕان ئەم خانەیە (97)  منداڵە، (26)  منداڵ لە ناو خانەن و (71)  منداڵ لە دەرەوەی خانەن و خانەی نەوجەوانانی كچان وەرگرتنی سودمەندان لە خانەی كچان (ماڵی خەندە) (79)  منداڵە، (15)  منداڵ لە ناو خانەن و (64)  منداڵ لە دەرەوەی خانەن جگە لەو ژمارانەی سەرەوە (44) منداڵی تری كچ پێیوەست كراونەتەوە بە خێزانەكەیان.

بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ئاشكرای كرد، لە ساڵی 2018 خانەی بەساڵاچووان (80) سوودمەندی هەبووە، هەروەها (20)  بەساڵاچوو بە جیا بەشێوەیەكی كاتی لە ساڵی 2018 هێنراون بۆ خانە و گەڕاونەتەوە.

هەرچی پێوەستە بەهێڵی فریاكەوتنی منداڵان ئاماژەی دا، هێڵی گەرمی فریاكەوتنی منداڵان (هێلی 116)  لە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییانەی بە هێڵەكەوە كراون، بریتین لە (1763) پێوەندی  بەم شێوەیە:
467 پێوەندی راستەقینە
118  گەیاندنی زانیاری
605   پێوەندی بێدەنگ
511  زانیاری هەڵە
62   دەست خۆشی

سەرجەم ئەو كەسانەی پێوەندییان بە هێڵەكە كردووە كێشەكانیان بریتی بوون لە دەروونی و خێزانی و تەندروستی و پەروەردەیی و دارایی و یاسایی هی تر.

هەرچی پێوەستە بە ژنی هەڕەشە لێكراو یوسف چاوشین گوتی، ژنانی هەڕەشە لێكراو لە ساڵی 2018 ژماەرەی (325) ژن پەنایان بۆ مالی داڵدەدانی هێناوە و ئێستە تەنیا (24) ژن لە ناو ماڵەكە ماون، هەروەها زۆرترین رێژەی گرفتەكان لە تەمەنی (1996-2000)دایە كە دەكاتە (86) كەس لە كۆی (289) كەس لە شەڵتەر، هەروەها (75) كەس لە نێوان تەمەنی (2001-2005)دایە.

لە (37)%  كەیسەكان بڕوانامەی ناوەندییان هەبووە، سەرەتایی 27% و رێژەی نەخوێندەواری 26% ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە تا ئاستی خوێندن و بڕوانامەكان بەرزترین كەمتر تووشی گرفت بوونەتەوە واتا ئاستی ئامادەیی 1%دایە و دیپلوم 1%دایە و بەكەلوریۆس 6% كە ئەم سێ ئاستە لە خوێندن كەمترین ریژەن بەهەر سێ ئاست 8%دان. بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر وای گوت.




وشە - رامیار جەواد