دواى ئه‌وه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌كرێت، گومان له ته‌ندروستى ئه‌و دروست ده‌بێت و كۆشكى سپیش روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستى تره‌مپ ده‌دات".
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشانه‌ى ولته‌ر ریزى سه‌ربازى كرا كه له نزیك واشنتنى پایته‌خته، بۆ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پكشنین ئه‌نجام بدات، ئه‌مه‌یش له میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا گومانى له‌سه‌ر ته‌ندروستى تره‌مپ دروست كردووه و ده‌نگۆى تووشبوونى به نه‌خۆشى بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌نگۆیانه‌یش دواجار وای كرد كۆشكى سپى بێته ده‌نگ و روونكردنه‌وه بدات، شۆن كۆنڵى پزیشكى تایبه‌تى كۆشكى سپى له راگه‌یانراوێك ده‌ڵێ، "خۆشحاڵم كه رای ده‌گه‌یه‌نم سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ته‌ندروستییه‌كى زۆر باشى هه‌یه و پێشبینى ده‌كه‌م تا كۆتاهاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى و دواتریش به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه".
ئه‌م پزیشكه دووپاتی ده‌كاته‌وه، تره‌مپ ته‌نیا بۆ پشكنین سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى كردووه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌نج نه‌كراوه.
دۆناڵد تره‌مپ 45 مین سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، ته‌مه‌نى 72 ساڵه و پزیشكه‌كان گوتوویانه ئه‌و جگه‌ره ناكێشێ و مه‌ى ناخواته‌وه، بۆیه ته‌ندروستییه‌كى باشى هه‌یه ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت زێده‌ڕۆیى له خواردنه‌وه‌ى كۆكا كۆلا و خواردنى خێرا ده‌كات.
له‌باره‌ی كێشیشى ده‌ڵێن كێشه‌كه‌ى 108 كلیۆگرامه ده‌بێت كه‌مى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و چه‌ندان جار ددانى به‌وه ناوه كه پابه‌ند نابێت به پارێزی له خواردن و وه‌رزشكردن.