فڕەنسا و ئەڵمانیا كە لەسەر راكیشانی هێڵی گازی رووسیا كێشەیان هەبوو دواجار لەسەری رێككەوتن. پێشتر ئەم رێككەوتنە لە نێوان ئەڵمانیا و رووسیا كراوە و چەند قۆناغێكیش گۆڕابكاری بەسەردا هاتووە.
فڕەنسا و ئەڵمانیا رەشنووسی لێكتێگەیشتنەكەی خۆیان پێشكەش بە یەكێتی ئەوروپا كردووە بۆ ئەوەی ئەو یەكێتییەش پەسندی بكات و كۆتایی بەو ناكۆكییانە بێت كە لەسەر رێساكانی هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا پێڕەو دەكرێت.
بەپێی لێكتێگەیشتنەكە پڕۆژەی دامەزراندنی "نۆردستریم 2 " وەك خۆی دەمێنێتەوە تەنیا كۆمەڵێك مەرجی نوێی پێ زیاد دەكرێت.
بەگوێرەی "
دۆیچەوێلێ" هێڵەكە گازی رووسیا لە رێگای دەریای باكور دەگەیەنێتە ئەڵمانیا كە درێژییەكەی هەزار و 200 كیكۆمەترە و لەوێوە بۆ وڵاتانی تری ئەوروپای هەناردە دەكات. گازپرۆم پڕۆژەكە جێبەجێ دەكات و لە 2020ەوە دەست بە هەناردەكردنەكە دەكرێت و زیاتر لە 10 ملیار یۆرۆی تێدەچێت.
ئەو یاسایانەی بۆ هێڵی گاز لە یەكێتی ئەوروپا هەن تەنیا ئەو هێڵانە دەگرنەوە كە ناوخۆیین و بەگوێرەی ئەو رێوشوێنە نوێیانە یاساكان لەسەر هێڵە دەرەكییەكانیش جێبەجێ دەكرێت.