ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده، خانمه هونه‌رمه‌ندی ناسراوی بواری گۆرانی، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتیوب گۆرانییەک لەسەر شێوازی فۆلکلۆری گریک دەڵێ بەناوی "پەلەمەکە"، بەبۆنەی ڤاڵانتاینەوە بڵاو ده‌كاته‌وه.
"پەلەمەکە" نوێترین بەرهەمی هونەریی ئەمەل سەعید کوردەیە، لەسەر شێوازی فۆلکلۆری گریکە و ئاوازەکەشی زاغۆڕێۆس ئاوازدانەر و گەورە هونەرمەندی یۆنانییە، هۆنراوەی گۆرانییەکە بەڵێن سەنگاوی نوسیوویەتی، کاری موزیکی لەلایەن گۆرانیبێژ ڕۆژ کەریمەوە بۆ کراوە، گۆرانییەکە بە زمانی کوردی و یۆنانی دەڵێت، بەبۆنەی ڤالانتاینەوە پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.
هه‌وادارانى بۆیان نووسیووه كه ئێسته له جاران گۆرانییه‌كانى خۆشتر و چێێكى تایبه‌تیان پێ ده‌به‌خشێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م خانمه به ئه‌كادمیا له‌و بواره ده‌خوێنێت.
خاتوونه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده كه خاوه‌ن چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌رییه و له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ده‌ركه‌وتووه، دواتر بووه‌ته قوتابی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی به‌شی موزیك و له قۆناغی یه‌كه‌می خوێندنی له په‌یمانگه‌دا چووه‌ته سه‌ر ته‌ختی شانۆ و كاری كردووه. ساڵی 2004 رووی كردووه‌ته هه‌نده‌ران و له به‌ریتانیا ده‌ژیت و سه‌رقاڵی خوێندنی زانكۆیه له بواری ده‌نگ و شێواز و فۆرمی موزیك و گۆرانییه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌م.