بوونی پێوەندی نێوان گێزەر و چاو چەند راستە؟

:: PM:11:40:09/02/2019 ‌

كەسانێك بێ بوونی بەڵگەی زانستی رێنوێنی تەندروستی جیاجیا دەگۆڕنەوە، بەڵام زۆرێك لەو قسانە لە ئەنجامی توێژینەوە زانستییەكان، دیاركەوت كە راستن، لەوانە خواردنی رۆژانەی سێوێك دوور لە پزیشك دەتهێڵتەوە، یان گێزە توانای بینین چاو بەهێز دەكات.

توێژینەوەیەكی زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانی ئاشكرای كرد كە بەریتانیا دەتوانێت ساڵانە رێ لە هەشت هەزار و 500 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی نۆرەی دڵ دوا بگرێت ئەگەر هەر كەسێك لە دوای تەمەنی 50 ساڵی پابەند بێت بە خواردنی سێوێك هەموو رۆژ.

هەورەها توێژینەوەیەكی سویدی دەری دەخات كە ئەوانەی رۆژانە سەعاتی پێویست ناخەون، ناتوانن لە پشووی هەفتەكە هەرچەند بخەون، قەرەبووی بكەنەوە و تووشی كێشەی تەندروستی دەبنەوە، هەروەها خواردنی درەنگانی شەو بەپێی توێژینەوەكان دەڵێن ئەوان زیاتر كالۆری دەبەن و كۆنترۆڵكردنی شەكرە لە خوێنیان وەك پێویست نابێت.

توێژینەوەیەكی بڵاوكراوە لە گۆڤاری تەندروستی " JAMA"ی ئەمەریكایی دەڵێت كە خواردنی گێزەر چاو بەهێز دەكات و پارێزگاری لە تەندروستی چاوەكان دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین ئەی، بۆیە ئەمە و چەندان قسەی تر بنەمای تەندروستیان هەیە و توێژینەوەكان دووپاتیان دەكەنەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل