ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌مان به هۆی گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵمه‌ته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، زیاتر له 50 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه و به‌ڵگه‌ی ڕوونیشمان له‌به‌رده‌سته كه گه‌نده‌ڵی زۆر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و وه‌به‌رهێنان له كێڵگه نه‌وتییه‌كان كراون.
هه‌یبه‌ت حه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گازی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی بۆ پێگه‌ی "
ئه‌لمه‌علوومه " ئاشكرای كرد، لیژنه‌ی نه‌وت و گازی په‌رله‌مان له وه‌رزی نوێی یاسادانان، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ و وه‌به‌رهێنان له نه‌وتی عێراق ده‌كاته‌وه و سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و بواره ده‌خاته‌ڕوو.
زیاتر گوتی، به‌ڵگه‌ی پێویست له لیژنه‌كه‌مان بوونی هه‌یه و ده‌رخه‌ر و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه گه‌نده‌ڵی زۆر گه‌وره به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان كراوه، له گرێبه‌سته‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخ، به‌وهۆیه‌وه هه‌م كۆمپانیاكان و هه‌م گه‌نده‌ڵكاران قازانجی گه‌وره‌یان كردووه و له‌و نێوه‌نده‌دا گه‌نجینه و وڵات به گشتی 50 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه.
عێراق سێیه‌م هه‌نارده‌كاری نه‌وته له دنیا و مانگانه نزیكه‌ی سێ ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی دنیا ده‌كات و كه‌رتی نه‌وتیش یه‌كێكه له‌و بوارانه‌ی كه زۆرترین گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێ و به گوێره‌ی راپۆرته‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاست مانگانه تا نزیكه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌لایه‌ن مافیاكانه‌وه ده‌دزرێن و له‌بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشرێنه‌وه.