مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه سیاسییه فشۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه
عه‌لی ئه‌دیب سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، تیشك ده‌خاته سه‌ر دۆخی ناوخۆی ئه‌و حزبه كه ساڵانێك له دژی به‌عس خه‌باتی كرد و ساڵانێكیش فه‌رمانڕه‌وایی عێراقی كرد، به‌ڵام شكستی هێنا و دوور خرایه‌وه.
ئه‌دیب له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا رای ده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆسه‌ی سیاسیی ئێسته‌ی عێراق پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و راستكردنه‌وه‌یه، بۆیه مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه سیاسییه فشۆڵه كه بۆشایی و گه‌نده‌ڵی زۆری تێدایه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه.
*دوای ساڵانێك له ده‌سه‌ڵات، دوا هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌ریخست حزبی ده‌عوه پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی كردووه، بۆچی؟
پرسی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێوه‌سته به به‌ربه‌ره‌كانی و هاوپه‌یمانیكردن، له‌باره‌ی هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌كاتی هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتی تر چوونه ناو هاوپه‌یمانیی، بیرۆكه‌كه ئه‌وه‌بوو هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان دوو لیسته‌كه نییه و هه‌ردووكیان سه‌ر به حزبی ده‌عوه‌ن و دواتر ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن، ده‌توانن یه‌ك بگرنه‌وه، به‌ڵام دۆخه‌كه یارمه‌تی ئه‌وانی نه‌دا بۆ ئه‌و كاره و هه‌ریه‌كه‌یان بووه هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر، ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ فه‌تح و نه‌سڕ له‌گه‌ڵ سائیروون و حیكمه، بۆیه له سایه‌ی ئه‌و دۆخه‌ی پێی گه‌یشتین، بینیمان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه بۆ یه‌كتر بگه‌ڕێنه‌وه.
جیا له‌وه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستكاری كرا له هه‌ر ناوچه‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك، بۆیه ئه‌وه شتێكی شاراوه نه‌بوو، به‌شێك له كاندیدانمان پێشبینی بردنه‌وه‌یان له ناوچه‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام به شه‌و پۆسته‌ره‌كانیان دهدڕاندن، ئه‌وه‌یش مانای وایه چه‌ند لایه‌نێك له دژمان كاریان ده‌كرد، بۆیه ئه‌و قسه راست نییه كه ده‌گوترێ حزبی ده‌عوه به‌هۆی نه‌مانی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌نگده‌ره‌وه، پاشه‌كشه‌ی كردووه.
*راستیی ململانێی ناو حزبی ده‌عوه چین كه بووه‌ته جێی باس، واته بوونی دوو باڵ له‌ناو حزبه‌كه و له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی؟
دوو باڵ یان بارسته نییه، به‌ڵكو بوونی دوو كاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و دوو لیست كه هه‌ریه‌كه‌یان لایه‌نگری خۆی هه‌بوو، ئه‌گه‌رنا یه‌ك حزبه و ئه‌و كاندیدانه‌یش له سه‌ركردایه‌تی ئه‌و پارته به‌رده‌وامن و حزبه‌كه یه‌ك بیروبۆچوونی هه‌یه، به‌ڵام دابه‌شبوونه‌كه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌شێك لایه‌نگری لیستێكیان كرد، ئه‌وه كار ناكاته سه‌ر كاره‌كانی حزبه‌كه و به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌مێنێته‌وه ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له كۆنگره‌دا روو ده‌دات له ئه‌نجامی ده‌نگدانی ئهندامانییهوه.
*راستی هه‌ڵوێستی حزبی ده‌عوه له به‌رانبه‌ر كورد و كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد چین؟
ئێمه وه‌ك یه‌كپارچه سه‌یری عێراق ده‌كه‌ین كه هه‌مووان له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی و ماف‌دا یه‌كسانن، بۆیه ناكرێ پێكهاته‌یه‌ك له‌سه‌ر حیسابی پێكهاته‌یه‌كی تر جیا بكرێته‌وه و ئێمه هه‌میشه داوای گه‌یشتن به هاووڵاتیبوون ده‌كه‌ین، به‌پێی ده‌ستووری عێراق، سیسته‌می فیدراڵی بۆ كورد فه‌راهه‌م كرداوه نه‌ك جیابوونه‌وه.
*له سایه‌ی ئه‌و ململانێیه‌ی هه‌یه و وه‌ك سیاسه‌توانێكی دێرین، چۆن سه‌یری دۆخی سیاسیی عێراق ده‌كه‌ن؟
سیسته‌می سیاسی له عێراق پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه، ئێمه له‌بری عێراق یه‌ك بخه‌ین، خه‌ریكه په‌رته‌وازه‌ی ده‌كه‌ین به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا، هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك داوا و بانگه‌شه بۆ مافه‌كانی خۆی ده‌كات له‌سه‌ر حیسابی مافی ئه‌وانیتر، واته ئه‌و پرۆسه‌یه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر جارێكی تر چاو به ده‌ستووری عێراق بخشێنینه‌وه، دیاره كه ئامانجی سه‌ره‌كی یه‌كپارچه‌یی خاكه.
بێگومان پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق نوێیه، واته ئه‌و ئازادییه سیاسییه‌ی هه‌یه له پێكهاتنی پارت و هاوپه‌یمانێتی نوێن، پێشتر رژێمێكی دیكتاتۆری له عێراق هه‌بوو كه تاك جزبی بوو، بۆیه ئه‌و هه‌سته قه‌تیسبووه وای كرد ئێسته ده‌یان حزبی تۆماركراو هه‌بن و ره‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنیش زیاتر بن، ماقووڵ نییه به‌رنامه‌كانیان جیاواز بێت، به‌ڵكو پرسی تاكه‌كه‌سی ئه‌وانی جیا كردووه‌ته‌وه، پێویسته چاو به یاساكانی پارت و هه‌ڵبژاردنه‌كان بخشێنرێته‌وه.
*هه‌لی سه‌ركه‌وتنی عادل عه‌بدولمه‌هدی چه‌نده له كاره‌كانی، له كاتێكدا ده‌بینین رووبه‌ڕووی چه‌ندان ته‌نگژه ده‌بێته‌وه؟
وای نابینم سه‌ركه‌وتنێكی ره‌ها به‌ده‌ست بێنێت، تا ئێسته پرسه‌كه ته‌واو روون نییه و پرۆسه‌كه له سه‌ره‌تادایه، با كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه ته‌واو بێت و وه‌زیره‌كانی قسه‌ی خۆیان بكه‌ن له‌باره‌ی پلانه‌كانیان، چونكه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی حكوومه‌ت كه په‌رله‌مان په‌سندی كرد له ئه‌ستۆی هه‌موو وهزیرهكاندایه، نه‌ك به ته‌نیا سه‌رۆك وه‌زیران.
*زۆر كه‌س كێشه‌كانی عێراق بۆ فه‌رمانڕه‌وایی حزبی ده‌عوه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئێوه چی ده‌ڵێن؟
ئه‌و قسانه كردنه ئامانجی سیاسییه و به مه‌به‌ست ده‌كرێن، حزبی ده‌عوه و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو حزبه‌كه ده‌ستكه‌وتی زۆریان هه‌بووه، جا نووری مالیكی یان حه‌یده‌ر عه‌بادی بێت، ئه‌وان زۆریان به‌ده‌ست هێنا، وه‌ك خۆم پێم وایه پرۆسه‌ی سیاسیی ئێسته‌ی عێراق پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و راستكردنه‌وه‌یه، بۆیه مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه سیاسییه فشۆڵه كه بۆشایی و گه‌نده‌ڵیی زۆری تێدایه، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه، هاوكات به‌شبه‌شێنه‌ی تایفی و پێكهاته‌كانیش هۆكاره بۆ ئه‌و دۆخه‌ی كه هه‌یه.
*گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له عێراقدا هه‌یه، هاوكات ده‌زگه‌ی زۆریش بۆ نههێشتننی دانراوه، به‌ڵام هیچمان نه‌بینی له لێپرسینه‌وه و داگاییكردنی گه‌نده‌ڵكاران، ده‌توانی بڵێی چی روو ده‌دات؟
چونكه ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی هه‌یه پێوه‌سته به سیسته‌می سیاسی و هێزه سیاسییه‌كانن گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن له رێی به‌شبه‌شێنه و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر توانای وه‌زاره‌ته‌كاندا، ئه‌وانه به‌شێكن له پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی، بۆیه گه‌نده‌ڵی بووه‌ته كاری تۆڕی جیاواز، گه‌نده‌ڵیی گه‌وره بریتییه له به‌قاچاخبردنی نه‌وت و دامه‌زراندن، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش دایمه‌زراندووه ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه بۆ یه‌كخستنی كار و سه‌رپه‌رشتیكردنیان.
*تۆ یه‌كێك بووی له به‌شدارانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و بۆچوونێك هه‌یه ده‌ڵێن ده‌ستوور چۆن سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه، سه‌رچاوه‌ی كێشهكانیشه، ئه‌مه راسته؟
ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق له دۆخێكی نائاسایی نووسرایه‌وه كه پێكهاته‌ی سوننه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق نه‌كردبوو و ته‌نیا كورد و شیعه به‌شدار بوون، كورد توانییان له‌ناو ده‌ستوور ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان به‌ده‌ست بێنن، چونكه ده‌ستووره‌كه كاریگه‌ر بوو به یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت كه له‌لایه‌ن پۆل بریمه‌ر فه‌رمانڕه‌وای مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئاماده كرابوو و ره‌چاوی دۆخی كوردستانی كرد. ئه‌گه‌ر نیازه‌كان پاك بن بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت، ده‌توانرێ چاو به ده‌ستووردا بخشێنرێته‌وه، به‌ڵام سووربوون له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ده‌ستهاتوو له ده‌ستووردا، رێگر ده‌بێت له‌و كاره.
*چۆن سه‌یری بوونی هێزه جیاجیاكانی بیانی له عێراق ده‌كه‌ن، سه‌روه‌ریی عێراق تا چه‌ند پێشێل كراوه؟
بوونی ئه‌و هێزانه به‌هۆی بوونی داعشه‌وه بوو، ئێسته جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش نزیكی كۆتایی هاتووه، ئه‌و پاشماوه‌ی ماون هێزه‌كانی عێراق توانای زاڵ‌بن به‌سه‌ریدا، بۆیه مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێكی بیانی هه‌ڵه‌یه و پێشێلكاری سه‌روه‌ری عێراقه، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ وڵاته‌كانیان بدات، چونكه ئێسته پێویستیمان به‌و هێزانه نه‌ماوه و ته‌نیا پێویستمان به به‌هێزكردنی توانای سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كانه.
پرۆفایل
عه‌لی ئه‌دیب یه‌كێكه له دیارترین سه‌ركرده‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی، له 1944 له كه‌ربه‌لا له دایك بووه و له 1980 عێراقی جێهێشتووه، له 2003 گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق و ئه‌ندامی یه‌كه‌م خولی په‌رله‌مانی عێراق بووه، به‌شداری له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق كردووه، له 2005 تا 2010 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بوو، دووجار بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندیدی كراوه، له 2010 پۆستی وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراقی وه‌رگرتووه، خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له دروونناسی.