پێگه‌ی "میدل ئێست ئای" به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی منداڵانی مووسڵ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاسن و پاشماوه‌ی خانوو و باڵه‌خانه وێرانبووه‌كان بڵاوكرده‌وه، كه له به‌رانبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر كه‌م بازرگانانی ئاسن كاریان پێ ده‌كه‌ن.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، بازرگانه لۆكالییه‌كانی مووسڵ بۆ خۆیان و بۆ كارگه‌كانی ئاسن، منداڵان به‌كار ده‌هێنن و له گه‌ڕه‌ك و ناوچه جیا جیاكانی مووسڵ ئاسنیان پێ كۆ ده‌كه‌نه‌وه و به‌شێك له‌و ئاسنانه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌كرێت به كه‌پر و ئه‌و شتانه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت، به‌شێكی تریشی ده‌فرۆشرێته‌وه.
یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی ئاسن كۆ ده‌كاته‌وه ناوی حهموودییه و ته‌مه‌نی نۆ ساڵه ده‌ڵێ، ئامێرێكمان لایه ئاسن له ژێر دارووپه‌ردووی ناوچه وێرانبووهكانیش ده‌دۆزێته‌وه، 25 كه‌سی تریش ده‌ناسم كه هاوته‌مه‌نی خۆمن و ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، ڕۆژانه له به‌رانبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی100 كیلۆگرام ئاسن و سكڕاب، بڕی پێنج هه‌زار دینارمان پێ ده‌درێت.
میدیا به‌ریتانییه‌كه نووسیویه‌تی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره پێشێلكردنی مافی منداڵه، هاوكات مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه كه له كاتی گه‌ڕان به دوای ئاسن و سكڕاب له شوێنه وێرانبووه‌كان، بۆمبی چێنراویش بوونی هه‌بێ و به منداڵان بته‌قێته‌وه و ژیانیان كۆتایی پێ بهێنێت.