سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق 100 رۆژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ته‌واو كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و ماوه‌یه بوو كه به‌ڵێنى دابوو پێى پابه‌ند بێت وه‌ك ده‌رفه‌تێكى سه‌ره‌تایى بۆ نیشاندانى ئاستى كاره‌كانى، كه‌چى ده‌سكه‌وته‌كانى لاوازن، وه‌ك لابردنى دیوارى كۆنكرێتى له هه‌ندێك شارى به‌غدا و دامه‌زراندنى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى. له به‌رانبه‌ردا ئه‌م پیاوه هێشتا نه‌یتوانیوه پێكهاته‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى ته‌واو بكات.
ئه‌مه‌ش بابه‌تێك له‌سه‌رى ده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت به‌و دروشمانه‌ى كه له كاتى راگه‌یاندنى كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى له مانگى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردوو راى گه‌یاندبوو، بۆ به‌شێكى كارنامه‌كه‌ى 100 رۆژى دیار كردبوو كه تێیدا كۆمه‌ڵێك كار ئه‌نجام بدات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه تواناى عادل عه‌بدولمه‌هدى بێت، ئه‌وا ره‌نگه ئه‌م كارانه‌ى له شارى نه‌جه‌ف ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر نه‌درێت، مه‌به‌ستیش لێره‌دا عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌یه.
كه‌سه نزیكه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌و كاته‌ى عه‌بدولمه‌هدى بووه به وه‌زیرى نه‌وت (له نێوان ساڵى 2014- 2016) گوتوویه‌تى "بزوێنه‌رى پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق چوار شتن: هێزى ده‌ره‌كى جا نێوده‌وڵه‌تى بێ یان هه‌رێمى، هێزى ناوخۆ، جه‌ماوه‌ر، یاسا" ئه‌و كه‌سه نزیكانه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى مه‌به‌سته‌كه روون ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن "مه‌به‌ست له هێزه‌كانى ناوخۆ، پارته سیاسییه‌كانن كه له بنه‌ڕه‌تدا له ژێرى كاریگه‌رى مه‌رجه‌عى ئاینییه و له پرسه سه‌ره‌كییه‌كان خاوه‌نى بۆچوونى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه".
عادل عه‌بدولمه‌هدى د‌رك به رۆڵى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه ده‌كات له پرۆسه‌ى سیاسی‌دا جا ئه‌وه بێت به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پاڵپشتى بكات، یانیش سێبه‌رى خۆى له‌سه‌رى لابدات، وه‌ك ئه‌وه‌ى له مانگى ئابى ساڵى 2014 رووى دا، كاتێك نوورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق پۆسته‌كه‌ى له ده‌ست دا، له‌وانه ئه‌مجاره به‌مێشوه‌یه نه‌بێت، هه‌مان سیناریۆ دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش له سایه‌ى جیاوازى بارودۆخه‌كه‌یه، به‌ڵام به‌رده‌وامبوونى دووركه‌وتنه‌وه‌ى مه‌رجه‌عى باڵا له كارلێكردن له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌وانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نه‌بێت.
عه‌لى سیستانى له ساڵى 2011 وه ده‌رگه‌ى به‌ڕووى سیاسییه‌كانه‌وه داخستووه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێك بوو ره‌نگدانه‌وه‌ى ناڕه‌زایى ئه‌و بوو له كاره‌كانیان، هه‌ر له‌و كاته‌وه سیستانى به‌م بڕیاره‌وه پابه‌نده، هه‌رچه‌نده هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و عادل عه‌بدولمه‌دى و محه‌مه‌د حه‌لبووسى هه‌وڵیان داوه دیدارى سیستانى ئه‌نجام بده‌ن، به‌رله‌وه‌ى ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌ع به‌ده‌ستبهێنن، كه‌چى وه‌ڵامه‌كان هه‌میشه بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه بێئومێدی بووه و مه‌رجه‌عییه‌ت ره‌تى كردوونه‌ته‌وه، چونكه تا ئێسته مه‌رجه‌عییه‌ت گۆڕانێكى ریشه‌یى له‌م سێ سه‌ركرده‌یه نه‌دیوه، تا جارێكى تر ده‌رگایان لێ بكاته‌وه.
له كاتێكدا موقته‌دا سه‌درى رێبه‌ڕى ره‌وتى سه‌دڕ و هادى عامرى رێبه‌رى هاوپه‌یمانى فه‌تح، ده‌رفه‌تى 100 رۆژه‌كه‌یان بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدى درێژ كردووه‌ته‌وه و كردوویانه به ساڵێك، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن عه‌لى سیستانیش هه‌مان كارى كردووه، به‌ڵام ماوه‌كه كه‌متر له ساڵێكه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى كه له نه‌جه‌فه‌وه قسه‌یان بۆ رۆژنامه‌ى "
ئه‌خبار"ى لبنانى كردووه، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌كه له‌لایه‌ن سیستانییه‌وه به‌و مه‌رجه‌یه عادل عه‌بدولمه‌هدى له سه‌ر دوو ئاست په‌له بكات، یه‌كه‌میان به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارییه‌كانه بۆ خه‌ڵك و دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه هه‌نگاوى رژد بنێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و سزادانى گه‌نده‌ڵكاران.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو ئاسته پێشكه‌ش كرا، ئه‌وا عه‌لى سیستانى ده‌رگاكه‌ى ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش عادل عه‌بدولمه‌هدى شكستى هێنا، ئه‌وا دابڕانى مه‌رجه‌عییه‌ت له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدى زیاتر درێژه ده‌كێشێ و عه‌لى سیستانى ئه‌و كاته ته‌نیا له دیدارى به‌رپرسانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوه ناوه‌یش به‌یاننامه ده‌رده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كان و ده‌زگاكان پابه‌ندى بن، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن "ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ى ئێسته باشترین هه‌له بۆ جێبه‌جێكردنى گۆڕانكارى و چاكسازى راسته‌قینه، ئه‌گه‌رنا بابه‌ته‌كه به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات و دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه له بارودۆخێكى وه‌هایشدا خه‌ڵك قوربانى گه‌وره ده‌دات.
كاتێك له 24ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆربه‌رى ساڵى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى حكوومه‌تى راگه‌یاند، به‌ڵێنى دا كۆمه‌ڵێك كارى گرنگ له ماوه‌ى 100 رۆژ ئه‌نجام بدات، ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه بانگه‌شه‌ى گۆڕانكارى ده‌كه‌ن، به‌م ده‌رفه‌ته رازى بوون و كه‌وتنه چاوه‌ڕوانی، به‌ڵام له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ته‌مه‌نى 100 رۆژه‌كه‌ى ته‌واو كرد و شتێكى ئه‌وتۆى نه‌كرد، به‌ر له هه‌موو شتێك حكوومه‌ته‌كه نه‌یتوانى پێكهاته‌ى خۆى ته‌واو بكات، به‌شێوه‌یه‌ك تا ئێسته سێ وه‌زاره‌ت بێ وه‌زیر ماونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش وه‌زاره‌تى داد و به‌رگرى و ناوخۆن، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یش به‌هۆى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى وه‌زیره‌كه‌ى كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
ئه‌مه‌ش وایكرد لایه‌نه‌كان به‌ر له هه‌موویان هاوپه‌یمانى سائیروون و له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمیش لیژنه‌ى به‌دواداچوونى جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكوومه‌ت ده‌رفه‌ته‌كه له به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدى و حكوومه‌ته‌كه‌ى درێژ بكه‌نه‌وه.