بابه‌تێكه و زۆر گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێ، له‌لایه‌ن پسپۆرانی بواری ته‌كنه‌لۆجیا له‌لایه‌كه‌وه و پسپۆرانی بواری پێوه‌ندییه گشتییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی تری چاودێری كردن بووه‌ته جێی باس و خواس و تا ئێسته‌یش به وردی وه‌ڵامه‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه، كه ئایا فه‌یسبووك چاودێری جموجۆڵه‌كانت ده‌كا و تۆماری ده‌كات یان نا؟ بێگومان ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه نه‌خێر بێ، هه‌ڵه‌یه چونكه وڵاتان هێنده گه‌مژه نین ڕێ بده‌ن به ویستی خۆیان فه‌یسبووك ئاراسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كانیان بگۆڕێ و هیچ سوودێكیش له فه‌یسبووكه‌وه نه‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر تۆ 19 ملیار دۆلارت هه‌بێ ده‌توانی ئایسلاند بكڕیت و پێنج ملیار دۆلاریشت بۆ ده‌مێنێته‌وه تا نۆژه‌نی بكه‌یته‌وه، یان ده‌توانی پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنانی موزیكی دنیا به ته‌واوی بكڕیته‌وه، سێ ملیار دۆلاریشت بۆ ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌توانی هێڵی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا و پێنج گرانترین تابلۆكان بكڕیت، هێشتا سێ ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه، ده‌توانی كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی و مارشاڵی فڕه‌نسی و دوورگه‌ی جامایكا به ته‌واوی بكڕیته‌وه، ئه‌گه‌ر ویستیش هه‌میشه ناوت له مێژوو بمێنێته‌وه له كۆمه‌ككردنی خه‌ڵك، ئه‌وا ده‌توانی به‌و پاره‌یه هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی بێ توالێتن، توالێت و ئاوی پاكی پێ بگه‌یه‌نیت.
به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ی خه‌رج نه‌كرد، به‌ڵكوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "WhatsAPP"ی كڕییه‌وه، كه ده‌توانرێ له ڕێی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان بێبه‌رانبه‌ر نامه ئاڵوگۆڕ بكه‌یت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانت و گفتوگۆ بكه‌یت، بێ ئه‌وه‌ی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت به‌كار بهێنیت و پاره و یه‌كه‌ی خه‌رج بكه‌یت.
ئێسته ده‌توانی ئه‌گه‌ر به فه‌رمی ببیته به‌شدار بۆ ماوه‌ی ساڵێك بێ به‌رانبه‌ر به ویستی خۆت پێوه‌ندی بكه‌یت، دواتر نرخی ساڵی دووه‌می له 0.99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌ر ساڵ بڕێك پاره‌ی تری دێته سه‌ر، ئێسته 600 ملیۆن كه‌س به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ن.
نرخی فه‌یسبووك گه‌یشتووه‌ته 100 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، دوای 10 ساڵ له دامه‌زراندنی، نرخی چه‌ندان جار له كۆمپانیای مارسیدس بینز و بی ئێم ده‌بلیو و ئه‌دیداس و دۆیتش بانك زیاتره، ئه‌و كۆمپانیایه ئۆتۆمبێلی زۆر گرانبه‌ها و ناوازه و پۆشاكی وه‌رزشی ماركه و كوالێتی به‌رز و خزمه‌تگوزاری بانكی پارێزراو پێشكه‌شی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن. به‌ڵام بیر له‌وه بكه‌نه‌وه و فه‌یسبووك به‌و كۆمپانیایانه به‌راورد بكه‌ن، ئه‌وان ئۆتۆمبێل ده‌به‌خشن، فه‌یسبووك چی، كه‌وایه بۆچی ئه‌و به‌ها و نرخه زۆره‌مان به فه‌یسبووك داوه؟ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌كه ئه‌وه بێ كه له‌و ڕێیه‌وه ئاگاداری دۆست و براده‌ره‌كانمان ده‌بین، بێگومان توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه 99%ی ئه‌وانه‌ی له فه‌یسبووك هاوڕێن گرنگی به یه‌كتر ناده‌ن و دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی واقیعی یه‌كتر نین.
فه‌یسبووك له ڕێی تایبه‌تمه‌ندی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه، كاتێك بۆ نموونه تۆ لایكی چه‌ند پۆستێكی ئۆتۆمبێلی مارسیدس بێنز ده‌كه‌یت، یه‌كسه‌ر ئه‌وه تۆمار ده‌كات كه تۆ خوازیاری مارسیدسیت و ریكلامی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دێنێته لاپه‌ڕه‌كه‌ت له فه‌یسبووك كه جوانترین و تازه‌ترین مارسیدسی تێدا په‌خشكراوه، تۆ ڕه‌نگه پاره‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یشت نه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر ده‌چیت سه‌یری ده‌كه‌یت و لینكه‌كه‌ی ده‌كه‌یته‌وه و ره‌سمه‌كانی یه‌ك یه‌ك ده‌گۆرێت و لێی ورد ده‌بیته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌دا نه كۆمپانیای فرۆشیار قازانج ده‌كات، نه تۆیش، به‌ڵكوو فه‌یسبووك به كۆمپانیاكه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه كه‌سێكی تر ریكلامه‌كه‌ی بینیووه و ئیتر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر فه‌یسبووكه زۆرتركردنی بینینی ئه‌و ریكلامه‌یه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك به چه‌ند لایكێك بۆ چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌ك شت ئاره‌زووی تۆ بۆ شتێك بزانێت، چۆن نازانێ چی ده‌كه‌ی و چۆن ده‌ڕۆیت و چاودێریت ناكات؟.
دامه‌زراوه و كۆمپانیاكانی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ڕان به دوای زانین به‌تایبه‌ت پۆلیس و هێزه‌كانی ئاشكراكردنی تاوان و لایه‌نی هه‌واڵگری دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئێسته 46%ی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستیانه له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، هاوكات كۆمپانیاكانیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی نهێنی به بازاڕكردن و چۆنیه‌تیی سه‌رنجڕاكێشانی خه‌ڵك و به‌كارهێنان و ناسینی لایه‌نی خواست و ئاره‌زوو و حه‌زیان و گه‌یاندنی پروپاگنده‌كانیان به‌مشێوازه، ده‌ست به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌گرن و ناچاریان ده‌كه‌ن ببنه به‌شدار و كڕیاری به‌رهه‌مه‌كانیان، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌یش كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان ئێسته پێویستیان به ژیننامه و سی ڤی خه‌ڵكی نییه بۆ دامه‌زراندنیان له‌و كه‌سانه‌ی پێویستیان پێیه‌تی، به‌ڵكوو ته‌نیا ناردنی ئیمه‌یلێك و نووسینی ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێ له‌م بواره كار بكات به‌سه، چونكه ئه‌وان له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه زیاتر له سیڤییه‌كه‌ی ده‌توانن زانیاری له‌سه‌ر كه‌سه‌كه بزانن.
كۆمپانیای
فه‌یسبووك، كار و ژینگه‌ی كار و خانه‌واده و هاوڕێ و ئه‌و شتانه‌ی كه زۆر هۆگری و به‌رده‌وام سێرچی بۆ ده‌كه‌یت، جۆری ئه‌و كاڵایانه‌ی ده‌ته‌وێ، ئه‌و خانووانه‌ی سه‌ردانی ده‌كه‌یت، حه‌ز و جۆری سێكسی و وردترین زانیارییه‌كان له‌وباره‌وه له داتابه‌یسی ئه‌كاونته‌كه‌ی تۆ هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه ده‌كرێ فه‌یسبووك به ده‌وڵه‌تی هه‌موو دنیا ناوببه‌ین كه بۆ دامه‌زراوه‌كانی تایبه‌ت كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵگری له جیاتی سه‌دان هه‌زار سیخوڕیان هه‌بێ، له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه هه‌موو شتێك ئاشكرا ده‌كه‌ن و ڕاستترین زانیاری بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك ده‌گاته‌وه لایان.