ڕه‌نگه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا بۆ سه‌ر ڕووسیا كاریگه‌ری گه‌وره‌یان هه‌بێ و به‌رده‌وام ئابووری ئه‌و وڵاته ڕوو له داته‌پینه و جێگیری به‌خۆیه‌وه نا‌بینیت، به‌ڵام له كۆتایی یارییه‌كه بۆ مۆسكۆ ده‌بێت، چونكه گۆڕانی كه‌شوهه‌وای جیهان گه‌وره‌ترین زیان به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و وڵاتانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌گه‌یه‌نێت و ئابووری ئه‌و وڵاتانه داده‌ڕمێنێت، به‌ڵام مۆسكۆ زیانێكی ئه‌وتۆی به‌رناكه‌وێ و له‌م ڕێیه‌وه هه‌ژموون به‌سه‌ر دنیا ده‌سه‌پێنێت.
2018 وه‌ك ئه‌وه وابوو ساڵی 1951 و سه‌رده‌می جه‌نگی یه‌كه‌می ساردی نێوان مۆسكۆ و واشنتن بێ، چونكه وه‌ك پۆل ساونده‌رز ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كه جه‌نگی ساردی ئه‌مجاره زۆر جیاواز ده‌بێ له هی سه‌ده‌ی بیسته‌م، چونكه ڕووسیا ئێسته لاوازه، جیا له‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا دڵی به‌وه خۆشه كه ئێسته ڕێژه‌ی له‌دایكبوون و مردن له ڕووسیا وه‌كو یه‌كن و كۆمه‌ڵگاكه گه‌شه و خوێنی نوێی كه‌متر دێته ناوێ و له‌دایكبوون زیاتر نییه له مردن، له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مه‌ریكا و گه‌مارۆكان، ئه‌مانه گه‌رووی كرملێن ده‌گرن و ڕێ ناده‌ن هه‌ناسه بدات.
گاریسن كیلی سونگ له سی ئێن بی سی ئه‌مه‌ریكی گوتی، كه ئابووری ڕووسیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشت به نه‌وت و گاز ده‌به‌ستێ، تووشی داته‌پینی زیاتر ده‌بێت، مه‌ترسی هه‌یه دۆخی وڵاته‌كه به‌ره‌و خراپ و ئاڵۆزی ببات، به‌ڵام ئه‌مانه نابێ وه‌ك هۆكاری دڵخۆشی سه‌یر بكرێن و پێویسته دیوه ڕاستییه‌كه‌یش لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێ و بزانرێ له ڕوانگه‌كانی تره‌وه چی هه‌ن و چی ڕوو ده‌دات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئێسته له ته‌ك پێشكه‌وتووی چه‌ك و به‌هێزی سوپا و ئابووری، پێشكه‌وتن له ڕووی تهكنهلۆجیاوهیش بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و كاریگه‌رترین هۆكاره‌كان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت به به‌هێزی و سه‌پاندنی هه‌ژموون به‌سه‌ر وڵاتان، له‌مه‌یان دا ڕووسیا زۆر پێشكه‌وتووه و نموونه‌كانیشی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕوون و دیارن و ناكرێ حاشایان لێ بكرێت، بۆیه ئه‌مه خاڵێكی زۆر ستراتیجی و گرنگه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی دنیا گه‌مارۆكان له‌سه‌ر مۆسكۆ چڕتر بكه‌نه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وانیش هێرش بكه‌نه سه‌ر سیسته‌می بانكداری وڵاتانی ڕۆژئاوا و به یه‌كجاری ئاڵۆزییه‌كی بێ ئه‌ندازه دروست بكه‌ن كه چاكبوونه‌وه‌ی نه‌بێت و ئاژاوه‌ی گه‌وره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش، ئه‌م هاوینه له
مۆسكۆ و بۆ یه‌كه‌مجار دوای چه‌ند ساڵێك خوێندن، له مۆسكۆ ئاره‌قم كرد، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گۆڕینی كه‌شوهه‌وا، ئه‌مه جۆرێك له دینامیكییه‌ت به مۆسكۆ ده‌دا، له ناوچه‌یه‌كی سارد و بهفراوییهوه، ده‌گۆڕێ بۆ ناوچه‌یه‌كی نیمچه سارد و تۆزێك گه‌رم كه ئه‌مه‌یش هانده‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ كشتوكاڵكردن له ناوچه‌كه، به‌وشێوازه گۆڕینی كه‌شوهه‌وای دنیا سوودی زۆری بۆ مۆسكۆ ده‌بێت، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورت ده‌رناكه‌ون و بگره سوودی ماوه درێژن.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان له ساڵی 2050 گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاریگه‌ری یه‌كجار زۆری به‌سه‌ر دنیاوه ده‌بێ، به جۆرێك ده‌بێته هۆی بێ شوێن و كه‌وتنه سه‌ر شه‌قامی 150 ملیۆن كه‌س و به گشتی 10%ی خه‌ڵكی جیهان به‌هۆی لافاو و به‌رزبوونی ئاستی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریاوه ماڵه‌كانیان جێ ده‌هێڵن و هیچ شوێن و په‌ناگه‌یه‌كیان بۆ نامێنێته‌وه.
ئه‌مه هه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروست ناكات، به‌ڵكوو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیش كه ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی پشتیوانی ده‌كه‌ن و سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن، تووشی زیانی یه‌كجار گه‌وره‌ی ئابووری ده‌بن و به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چن، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ڕووسیا له‌و زیانه گه‌ورانه به دوور ده‌بێت.
پێشبینییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له ئه‌مه‌ریكا 14.2 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ونه سه‌ر شه‌قام ئه‌وانه‌ی كه له شاره‌كانی كه‌نار ده‌ریا ده‌ژین، ئاستی ئاوی ده‌ریا و زه‌ریا 18 بۆسه به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له ڕووسیا ته‌نیا 1.86 ملیۆن كه‌س تووشی دۆخێكی ناهه‌موار ده‌بن، ئه‌مه‌یش كارێكی قورس نییه و سه‌ربازگه و شوێنی حه‌وانه‌ی زۆریان له‌و ناوچه كه‌ناراوییه‌كان هه‌یه. به گشتی وڵاتانی كه‌نار ده‌ریا تووشی زیانی یه‌كجار مه‌زن ده‌بنه‌وه و ئابوورییان هه‌ره‌س ده‌هێنێت.
به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی خۆر و دروستبوونی هاوینی گه‌رم له مۆسكۆ، ڕووسیایه‌كی نوێ و كرملینێكی نوێ دێنێتهبوو كه ده‌توانن زۆر به ئاسانی به سوود وه‌رگرتن له گۆڕانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی. ده‌توانێ له سۆڤیه‌تی پێشوو به‌هێزتر ببێ و به‌سه‌ر هه‌موو دنیا زاڵ بێت.
چاد گۆلدمان پسپۆر له‌بواری ڕووسیا و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له گۆڤاری ناشناڵ ئنتێرست نووسیویه‌تی.