خاتوونی میدیاكار په‌ری تاهیر /31 ساڵ/، دوای ئه‌وه‌ی ١٣ ساڵ له بواری میدیا و له‌سه‌ر شاشه كاری كرد، ماوه‌ی ساڵێكه له شاشه دیار نه‌ماوه و خۆی ده‌ڵێ، "هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كردووه و چووه‌ته ئه‌وروپا".
په‌ری له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له رۆڵی ژن له میدیای كوردستان و ئاسته‌نگه‌كانی، به‌رده‌وامییان و كه‌مته‌رخه‌می ژن خۆیشی ده‌كات. هاوكات چۆنیه‌تی جێهێشتنی كوردستان و پێوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه حه‌وت ساڵه‌كه‌ی ده‌خاته ڕوو.
هۆی چی بوو كوردستانت به‌جێهێشت؟
پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بوو، ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه هاوسه‌رگیریم كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیا و نه‌یده‌توانی بگه‌ڕێته‌وه، من كوردستان‌م به‌جێهێشت.
ژیان له نێوان كوردستان و ئه‌وروپا چ جیاوازییه‌كی هه‌یه؟ كاری میدیایی بۆ تۆ له كوردستان و ده‌ره‌وه جیاوازی چییه، ئایا له‌وێ له‌و بواره كار ده‌كه‌یت؟
هه‌ر تابلۆیه‌ك كه سه‌یری ده‌كه‌یت دیوێكی تری هه‌یه كه ده‌بێ ئه‌وه‌ش ببینیت، ئه‌وروپایش ئاوایه، هه‌ر ئه‌وه نییه كه زۆر كه‌س خۆزگه‌ی بۆ ده‌خوازن. راسته وڵاتانی ئه‌وروپا پێشكه‌وتوون و ئه‌زموونی دیموكراسییان هه‌یه، مافی مرۆڤ و قبووڵكردنی جیاوازییان هه‌یه، ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ئێمه له كوردستان پێوه‌ی سه‌رقاڵین، ئه‌وان ده‌یان ساڵه به‌جێیان هێشتوون و چاره‌سه‌ریان كردوون، به كولتوور و یاسای خۆیان ده‌یانه‌وێ بژین، به‌ڵام بۆ ئێمه جیاوازییه‌كه‌ی زۆره، ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵ به‌وان ده‌بێت و ده‌یه‌وێ وه‌ك ئه‌وان بژی، كێشه‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و وه‌ك منداڵێك تازه بكه‌وێته سه‌ر پێ و زمان بگرێت، ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه فێر ببێت.
بۆ به‌شی دووه‌می پرسیاره‌كه، ئه‌زموونی میدیایه‌كی ئه‌وروپاییم تاقی نه‌كردووه‌ته‌وه، نازانم چۆنن، ته‌نیا ئه‌وه‌ی تێبینیم كردووه ئاسانتره به‌راورد به میدیا كوردییه‌كان.
په‌ری چۆن ژیانی هاوسه‌ریی پێك هێنا و چیرۆكی خۆشه‌ویستی له پشت جێهێشتنی وڵاته یان رێكه‌وت بوو؟
نه‌خێر رێكه‌وت نه‌بوو، پێوه‌ندیی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ فه‌رمان هه‌بوو، خۆشه‌ویستییه‌كی قووڵ و ساڵانێكی زۆر له چاوه‌ڕوانی و دووری له دیداری یه‌كتر، دوای حه‌وت ساڵ یه‌كترناسین و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی، پرۆسه‌ی هاوسه‌ریمان پێكهێنا، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێوه‌ندییه قووڵه نه‌بووایه، هیچ كات ئاماده نه‌بووم له‌پێناوی هیچ شتێكی تردا نیشتمان و خێزانم به‌جێ بێڵم.
ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رقاڵی چیت و پڕۆژه‌ت چییه؟
سه‌رقاڵی كاری میدیاییم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م، له رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنێكی كوردی كار ده‌كه‌م هه‌ر له به‌شی هه‌واڵ و سیاسه‌ت، هه‌ر له‌م بواره‌دا به‌رده‌وام ده‌بم.
تۆ به سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی بێژه‌ری سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێیت له ته‌له‌ڤزیۆن له ساڵی (٢٠٠٦) دواتر وازت هێنا و به یه‌كجاری له شاشه دوور كه‌وتیته‌وه، هۆكار چی بوو؟
ئه‌وكاته‌ی وه‌ك بێژه‌رێكی كچ له كه‌ناڵێكی ئه‌هلی ده‌ركه‌وتم، سهركهوتنێكم بۆ مێژووی خۆم تۆمار كرد، دوای ئه‌وكات له كاری پێشكه‌شكاری دوور كه‌وتمه‌وه، هۆكارێكی دیاریكراو نه‌بوو، ره‌نگه ده‌رفه‌ت نه‌بووبێ جارێكی تر له شوێنێكی باشتر دهربكهومهوه، یان خۆم نهمویستبێ، هه‌ندێك جاریش سه‌رقاڵی به كاری تایبه‌تی، به‌ڵام دانه‌بڕاوم و هه‌ر به‌رده‌وامم له كاری میدیایی، ته‌نیا دهرنهكهوتووم.
به‌گشتی كاركردنی ژنان و ڕۆڵیان له میدیای كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ده‌ركه‌وتنی ژن له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراقه‌وه (2003) به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه، ئه‌مه جێی دڵخۆشییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناتوانرێ وه‌ك پێویست سوود له توانای ژن وه‌ربگیرێت، چونكه هه‌ندێك جار ده‌زگه‌كه خۆی ده‌بێت به رێگر له به‌رده‌متدا، بۆ نموونه كه‌مترین به‌رنامه‌ی سیاسی ده‌درێت به ژن، یان چاوپێكه‌وتنی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر ئاستێكی باڵا، كێ بینیویه‌تی له ته‌له‌ڤزیۆنی كوردی ژنێك بیكات؟ ئه‌گه‌ر هه‌شبێت به په‌نجه‌ی ده‌ست دێنه ژمار.
زۆر كاتیش ژن خۆی هۆكاره به‌داخه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی كات له خۆڕازاندنه‌وه و جوانكاری به‌سه‌ر ده‌بات تا ده‌چێته به‌رده‌م كامێرا، ئه‌وه‌نده به‌دواداچوون ناكات.
ده‌زانین ژیانێكی سه‌ختت تێپه‌ڕاندووه به‌هۆی له‌ده‌ستدانی باوكته‌وه و زۆربه‌ی قورسایی ماڵه‌وه كه‌وته سه‌رشانی تۆ، به‌رهه‌می ئه‌م ماندووبوونه چییه؟
قورسایی ماڵه‌وه كه‌وته سه‌رشانی دایكم، ده‌توانم بڵێم ئێمه‌یش هاوكاری بووین، ده‌مه‌وێ ناوی بنێم هه‌وڵدان نه‌ك ماندووبوون، هه‌ر له‌و رێیه‌شه‌وه توانیم دووجار ده‌رفه‌تی خوێندن له ده‌ست بده‌م، له چه‌ندان ده‌زگه‌ی میدیایی باش كار بكه‌م، كه‌سانێكی باش بناسم و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنم، ئه‌مانه سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ن و بۆ ته‌مه‌نم شانازییان پێوه ده‌كه‌م.
له كۆتادا ده‌ته‌وێ بگه‌ی به‌چی و چیت هه‌بێت و له كوێ بژیت؟
ئێسته خه‌ونی بوون به دایك و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ نیشتمان هه‌یه، نامه‌وێ له داهاتوودا له ئه‌وروپا ژیان بكه‌م، ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه و منداڵه‌كانم له‌گه‌ڵ بێت و له كوردستان وه‌ك خێزانێكی كوردی به‌خته‌وه‌ر بژین، ئه‌گه‌ر خوا ده‌رفه‌ت بدات له داهاتوودا پێم خۆشه كاری خێرخوازی بكه‌م.
وشه/ ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان