یانەی مانچستەر سیتی سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی چێڵسی بەدەستهێنا و بە شەرمەزاری رەوانەش شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕای كردەوە.
شەوی رابردوو یانەی مانچستەر سیتی لەچوارچێوەی ركابەرییەكانی گەڕی 26ی خولی نایابی ئینگلیزی لەنێو یاریگەی ئیتیحاد مێوانداریی یانەی چێڵسی كرد و یارییەكەشی بە 6 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.
گۆڵەكانی یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یاریزانان رەحیم ستێرلینگ 2 گۆڵ لە خولەكانی 4 و 80، سێرجیۆ ئەگوێڕۆ 3 گۆڵ لە خولەكانی 13، 19 و 56 و ئیلكای گۆندۆگان لە خولەكی 25 تۆمار كران.
بەهۆی ئەم سەركەوتنە یانەی مانچستەر ستی بە كۆكردنەوەی 65 خاڵ لە كۆی 27 یارییدا پێشەنگی یانەكانی خولی ئینگلیزی وەرگرتەوە و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی لێڤەرپوول كە لە 26 یارییدا هەمان خاڵی هەیە، یانەی چێڵسیش بە 50 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەگەڵ یانەی ئارسناڵ بۆ ریزبەندی شەشەمی یانەكان دابەزی.
لە یارییەكی تریشدا شەوی رابردوو تۆتنهام لەنێو یاریگە و جەماوەریدا بە ئەنجامی 3-1 گۆڵ لە یانەی لیستەر سیتی بردەوە.