كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی كۆتری نامەبەر "زازل" پێشبڕكێیەك لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ كۆتری نامەبەر ساز دەكات و شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركووك بەشداری تێدا دەكەن.
ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، كۆمەڵەی ئارەزوومەندانی كۆتری نامەبەر لە ئاگەدارییەكی هاتووە، ئاگاداری بۆ سەرجەم بەشداران كەوا رۆژی سێشەم سەعات هەشتی بەیانی تا سەعات 10 وەرگرتنی كۆتر دەستە پێ دەكات.
ئاشكرا كراوە، كۆترەكان بۆ پێشبڕكێی نیشتمانییە كە رۆژی چوارشەم ئەنجام دەدرێت و تێدا شاری هەولێر و سلێمانی و چەمچەماڵ و ئاكرێ و كەركووك بەشداری دەكەن.
لە ماوەی ڕابردوو بەمەبەستی ڕێكخستنی كارەكانیان بەشێك لە ئارەزوومەندانی كۆتر كۆمەڵەیەكی تایبەتیان بە كۆتر ڕاگەیاند و یەكەمین پێشبڕكێشیان لە عەزیزییەی باشووری شاری بەغدا بوو و كەسی یەكەمیش خەڵات كرا.
ئەوەیش باس كرابوو كە كۆتری براوە نرخەكەی تا 30 هەزار دۆلار بەرز بووەتەوە ئەگەر خاوەنەكەی بیفرۆشێت.