توور سه‌رچاوه‌ى وزه‌ و ڤیتامین و كانزار و ریشاڵه‌

توور به‌شێوه‌یه‌كى خۆماڵى له‌ هندستاندا ده‌چێنرێت یه‌كێكه‌ له‌ سه‌وزه‌ پرخۆراكییه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كى زۆر له‌ ژه‌مه‌كاندا به‌كارده‌هینرێت زۆر سوودى ته‌ندروستى هه‌یه‌ و خۆراكێكى زۆر به‌له‌ش ده‌دات، ده‌توانرێت  له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ و سه‌وزه‌ى تردا تێكه‌ڵ بكرێت و بخورێت.

ئه‌مانه‌ چه‌ند سوود و گرنگییه‌كى توورن بۆ له‌ش:
یه‌كه‌م: ده‌توانرێت وه‌كو دژه‌شێرپه‌نجه‌یه‌ك به‌كاربهێنرێت، توور ئانتهۆسانین تێدایه‌ كه‌ جۆرێكه‌ له‌ پێكهاته‌ى كیمیایى كه‌ تایبه‌تمه‌ندى دژه‌ شێرپه‌نجه‌ى هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ڤیتامین سى كردارى ناوه‌رۆكى دژه‌ئۆكسیده‌كان به‌هێز ده‌كات و رێگه‌ له‌ زیانى ره‌گه‌ ئازاده‌كان ده‌گرێت له‌ خانه‌كاندا.

دووه‌م: ریشاڵى تێدایه‌ كه‌ رێگه‌ له‌ قه‌بزى ده‌گرێت، توور برێكى زۆر ریشالى تێدایه‌، یارمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى ریخۆڵه‌كان ده‌دات به‌تایبه‌تى ئه‌و كاته‌ى كه‌ پاشماوه‌ى خۆراك به‌دیوارى ریخۆڵه‌كانه‌وه‌ ده‌نووسێت یارمه‌تى ده‌ردانى ده‌ردراوه‌كانى زراو ده‌دات و به‌مه‌یش ئه‌نزیمه‌كانى هه‌رس و سیسته‌مى هه‌رسى باشتر ده‌كات له‌ رێگه‌ى سیسته‌مى هه‌رسیه‌وه‌ رێگه‌ له‌ قه‌بزى ده‌گرێت.

سێیه‌م: گلیسمیكس كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى شه‌كره‌، توور ئاستى گلیسمیكس كه‌م ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى مژینى شه‌كرى خوێن به‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كانى شه‌كرى خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ باشتر وایه‌ به‌رده‌وام توور له‌ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كاندا به‌كاربهێنرێت.

چواره‌م: ئاوى تێدایه‌ كه‌ له‌ش به‌شێدارى ده‌هێڵێته‌وه‌، توور برێكى زۆر ئاو له‌ پێكهاتنیدا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش رێگایه‌كى باشه‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ى له‌ش به‌ شێدارى.

پێنجه‌م: پۆتاسیۆمى تێدایه‌ كه‌ فشارى خوێن رێكده‌خات، توور سه‌رچاوه‌یه‌كى باشى پۆتاسیۆمه‌، چه‌ندان سوودى ته‌ندروستى جۆراوجۆرى هه‌یه‌، یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن ده‌دات، چونكه‌ كار له‌ خوێنبه‌ره‌كانى له‌ش ده‌كات و واده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى ئاسانتر خوێن به‌ خوێنبه‌ره‌كاندا بروات.

شه‌شه‌م: ڤیتامین B تێدایه‌ كه‌ ته‌ندروستى پێست باشتر ده‌كات، فۆسفۆر و ڤیتامین سى، كۆمه‌ڵه‌ى ڤیتامین بى تێدایه‌ كه‌ باشن بۆ ته‌ندروستى پێست، هه‌روه‌ها ته‌ریى به‌ پێست ده‌به‌خشێت به‌هۆى ئه‌و بره‌ ئاوه‌ى كه‌ تێیدایه‌.



وشە - ئاوات ئازاد


AM:11:05:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌