ژنان به گشتی حه‌ز ناكه‌ن ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی بۆ شوێنه دیاره‌كان ده‌یپۆشن، له شوێنێكی تردا پێوه‌ی ده‌ركه‌ون و له‌به‌ریاندا ببینرێته‌وه، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته سه‌یره‌ش له لایه‌ن پسپۆڕێكی ده‌روونییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، به پێی قسه‌ی پسپۆڕی ده‌روونی هۆكاری ئه‌وه‌ی ژنان حه‌ز ناكه‌ن جله‌كانیان دووباره له‌به‌ر بكه‌نه‌وه و كه‌سێك دوو جار به یه‌ك جل بیانبینێت، بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
_ نه‌ك ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ژنان له ژیانی ڕۆژانه‌شدا حه‌ز ده‌كه‌ن خه‌ڵكێكی زۆر سه‌رسامیان بێت و به‌رده‌وام به جیاوازییه‌كانییه‌وه سه‌رنجیان ڕاكێشێت، بۆیه زۆر گرنگی به‌وه ده‌ده‌ن به جوانترین و جیاوازترین شێوه ببینرێن و له هیچ كام له ژنه‌كانی ده‌وروبه‌ریان نه‌چن.
_ ژنان حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌میشه دیمه‌نێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو پێشانی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان بده‌ن، بۆیه نایانه‌وێ به‌و جلوبه‌رگانه ده‌ركه‌ون كه پێشتر چاوی ده‌وروبه‌ر پێی ئاشنا بووه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌ن بڕێكی زۆری پاره‌كانیان له كڕینی جلوبه‌رگدا خه‌رج بكه‌ن.
_ لاسایی كه‌سه ناوداره‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بینن ژنێكی ناودار كه سپۆنسه‌ری جلوبه‌رگی هه‌یه و به‌رده‌وام جلی تازه ده‌پۆشێت، وا ده‌زانێ ده‌بێ ئه‌میش هه‌مان ئه‌و جلانه له‌به‌ر بكات و هێنده‌ی ئه‌و جلی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ڕكابه‌ریی ژنانه‌یه و ئه‌سته‌مه پێی ته‌رك بكرێت.