بەفر لەسەر ڕووخسارت دابنێی چی ڕوو دەدا؟

:: AM:10:34:29/12/2016 ‌

پزیشكان و شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، دانانی بەفر بەشێوەی ڕۆژانە لەسەر رووخسارتان، وا دەكات كە بۆ هەمیشە لە دەركەوتنی خاڵی ڕەش و لۆچ و قڵێشانی پیری لە ڕووخسارتان دوور بكەونەوە، ئەم كارەی لە ڕێگەی كرێمە كیمیایییەكانەوە دەیكەن و پارەی زۆر بە كرێمەكان دەدەن، بەفر رۆژانە لەسەر ڕووخسارتان دابنێن بەباشترین و تەندروستترین شێوە هەمان كارتان بۆ دەكات.

شارەزایان دەڵێن، ئەگەر ڕۆژانە بە شێوەیەكی ئاسایی بە پارچە سەهۆڵێك بە ئارامی مەساجی ڕووخسارتان بكەن، ئەوە كاریگەرییەكانی بۆ جوانی و ڕێكی و سپی مانەوە و پیرنەبوونی پێستی ڕووخسارتان تەواو بەهێز و سیحرییە و گرنگترین شەش سوودی ئەم كارەش بریتییە لەمانەی خوارەوە.

یەكەم: دەردانی ژەهری ناو پێست، سەهۆڵ باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی ژەهر و پیسییەكانی نێو پێست بە خێرایی بكاتە دەرەوە و ڕێگە نەدات هیچ كاریگەرییەك لەسەر پێست بەجێ بهێڵێت.

دووەم: هەوكردنی ڕووخسار لەناو دەبات، زۆرجار پێستتان پەڵە و هەوكردنی لێ دروست دەبێ، یان بەهۆكارێك لە هۆكارەكان پێستی ڕووخسارتان ئەستوور دەبێ و بەرز دەبێتەوە، كە زۆر جار بەهۆی بەركەوتن تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، پارچەیەك سەهۆڵ بخەنە نێو پەڕۆیەك و لەسەر شوێنی ئاوساوی پێست دایبنێن و 25 خولەك لێی بگەڕێن و كاریگەرییەكەی بەچاوی خۆتان دەبینن.

سێیەم: خاڵی ڕەش، ئەو كاتەی خاڵی ڕەش لەسەر پێستی ڕووخسارتان ڕوو دەدا، دەتوانن بەهەمان شێوە سوود لە بەفر وەربگرن و لە سەر خاڵە ڕەشەكانی دابنێن، ئەگەر ماوەی مانگێك لەو كارە بەردەوام بن، ئەوا بە تەواوی لە خاڵی ڕەش ڕزگارتان دەبێت.

چوارەم: ئاوسانی چاو، هەندێك جار لە خەو هەڵدەستن بەبێ هیچ هۆكارێك چاوتان ئاوساوە دیدارێكی گرنگ یان بۆ كار دەڕۆن، حەز ناكەن خەڵكی بەو شێوەیە بتانبینێت، تەنیا پارچە بەفرێك بۆ ئەوە چارەسەرە، دەتوانن چەند پارچە بەفرێكیش بخەنە نێو دەفرێك و كاتێك ئاوی ساردی لێ دروست بوو بە لۆكە بە ئارامی ئاوی سارد بە چاوتان دابهێنن.

پێنجەم: پەڵە، لە ئەنجامی هەوكردن و كۆبوونەوەی چەوری و ڤایرۆس و پیسی لەژێر پێست، هەندێك جار لە شێوەی پەڵەی سەیر سەیر لە ڕووخساردا دەردەكەون، دانانی پارچە سەهۆڵ لەسەر شوێنی پەڵەكان كاریگەری بەهێز و یەكلاكەرەوەی دەبێت.

شەشەم: سووتانەوەی پێست بەهۆی تیشكی خۆر، كاتێك تیشكی ڕۆژ بە زۆری لە ڕووخسارتان بدا، سروشتی كارەكەتان وابێ، یان بەهۆكارێك لەبەر رۆژ بمێننەوە، ئەوا زۆرجار پێستتان تووشی سووتانەوە دەبێ، بە دانانی بەفر لەسەر شوێنی سووتاوییەكە لەم كێشەیەش ڕزگارتان دەبێت.

سەرچاوە/ئەلعەرەبییە،


وشە - باز ئه‌حمه‌د