پارتی سەردانی توركمانی كرد


شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پێكهاتەی توركمانی كرد.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە پێكهاتبوون لە هۆشیار زێباری، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب و فرسەت سۆفی.

دوای كۆبوونەوەكە، مونا قەهوەچی سەرۆكی پارتی چاكسازی توركمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رای گەیاند، ئێمە بەگوێرەی ئیستحقاقی نەتەوەیی بەشداری حكوومەتی داهاتوو دەكەین و داوا دەكەین بەرژەوەندی لایەنە توركمانییەكان پارێزراو بێت.

قەهوەچی گوتی، لە رابردوو هەڵوێستی نیشتمانیمان هەبووە و پشتگیری گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك بە زووترین كات دەكەین، بۆیە ئێستەیش ئەگەر هێزی پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناو شاری كەركووك، لایەنە جیاوازەكانی كەركووك پارێزراو نابن.

ئەو سەردانەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كاتێكدایە لە هەفتەی ڕابردوو ڕێككەوتنی سەرەتایی لەسەر سێ‌ خاڵ لەگەڵ یەكێتی كرد و بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی كریستانەكانیش بكەن بۆ گفتوگۆ بۆ پێكهێنانی حكوومەت.

پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی 45 كورسی پەرلەمانە و ئەركی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی لە ئەستۆدایە و گفتوگۆیش بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.



وشە - رامیار جەواد


PM:12:33:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌