كاتی كۆنگرەی یەكێتی پەرلەمانتاران دیاری كرا

:: PM:01:30:11/02/2019 ‌

یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان كاتی كۆنگرەی سێیەمی دیاری كرد و لە ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەیش بە پشتبەستن بە پێڕٍەوی ناوخۆی یەكێتییەكە.

ئەمڕۆ دووشەم 11ـی شوبات، لە ڕاگەیەنراوێكی یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان هاتووە، دەستەی باڵای یەكێتی پەرلەمانتارانی كوردستان بە راوێژ لەگەڵ لقەكان لەبارەی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی سێیەم بە ئامادەبوونی ئەندامانی، كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا بۆ ئەوەی رێكارەكان بەپێی یاسای ژمارە 17 ساڵی 2006 هەمواركراو چەند بڕیارێك دەرچوو.

لە بڕیارەكان هاتووە، دوا مۆڵەت بۆ پابەندبوونی دارایی (ئابوونە) 15ـی شوباتە و دەستەی باڵا بە ئامادەبوونی زۆرینە پەسەندی كرد كە پابەندی داراییان جێبەجێ كردووە، بەپێی مادەی نۆ بڕگە دووەم پێڕەوی ناوخۆ ناوی بەشدارانی كۆنگرە (ئەندامانی كۆنگرە) پێش مانگێگ لە بەستنی كۆنگرە پێویستە لە بارەگای سەرەكی و لقەكان رابگەیەنرێت (بڵاو بكرێتەوە) تانەلێدانیش هەتا هەفتەیەك پێش هەڵبژاردن دەبێت.

لە خاڵێكی بڕیارەكە ئاشكرا كراوە، پێویست دەكات بە لیژنەی ئامادەكاری كۆنگرە، بڕیار درا رۆژی شەموو 6/4/2019 كۆنگرەی گرێ بدرێ كە گونجاویش دەبێ لەگەڵ دەستبەكاربوونی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و بەشدارییان لە كردنەوەی كۆنگرە.




وشە - رامیار جەواد