دوای ئه‌وه‌ی له ژماره‌ی پێشووی رۆژنامه‌ی "وشه"دا راپۆرتێك له‌سه‌ر ڕووخانی چه‌ند پردێكی سنووری پارێزگای سلێمانی كرا كه تێكچوون و ڕۆچوون، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ده‌ستی به چاككردنه‌وه‌یان كردوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، ئیبراهیم عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی لافاو و بارانه‌وه، زیانێكی زۆر به‌ر چه‌ند پردێكی سنووره‌كه كه‌وتووه، سه‌ره‌ڕای تێكچون و ڕۆچوونی چه‌ندان شه‌قام و راگری شه‌قامه‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت، دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وا كه هه‌فته‌ی رابردوو لیژنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی شه‌قام و رێگه‌وبانه‌كان، له گوند و ناوچه و قه‌زاكان به گه‌ڵابه و شۆفڵ و ئامێری دیكه ده‌ستیان به چاكردن و چاكسازی ئه‌و شه‌قام و رێگه‌وبانانه كردووه كه خراپ و رۆ چوو بوون.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی هه‌فته‌نامه‌ی "وشه" كه له ژماره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بڵاو كرایه‌وه، له سنووری پارێزگای سلێمانی نزیكی 10 پردی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ناوچه و گونده‌كان به‌هۆی لافاو و باران زیانیان پێگه‌شتووه و رووخاون و له‌گه‌ڵ چه‌ندین شه‌قام و رێگاوبان كه خراپ و تێكچون و ڕۆ چوو بوون و زیانه‌كانیان به 10 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنراوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، یه‌كێك له‌و پردانه‌ی كه به‌هۆی لافاو ڕووخا، پردی ده‌ره‌دۆین بوو چاككراوه‌ته‌وه و پردی ناوچه‌ی شارباژێر ئه‌ویش له چاكردنیداین ده‌مانه‌وێت به شێوازێك چاكبكرێته‌وه كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت, چونكه كاتی خۆی وا دروستكراوه ئا راناكێشاو ئه‌چێت به‌سه‌ریدا بۆیه رووخاوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و پردانه‌ی كه زیانی گه‌وره‌یان پێگه‌شتووه له سنوره‌كه و له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه نییه پاره‌كه‌یان راپۆرتمان له‌سه‌ر ئاماده‌كردون و داوا له وهزارهتكراوه بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكات بۆ چاكردنه‌وه‌یان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی