پیاوێكی به‌ریتانی له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ویستی ئۆتۆمبێلێكی ده‌ستی دوو بكڕێت، كه‌چی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئۆتۆمبێله دزراوه‌كه‌ی نه‌نكی دۆزییه‌وه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه. دانیال فۆكس پیاوێكی 36 ساڵی به‌ریتانییه، له‌وه‌ته‌ی هه‌یه عاشقی ئۆتۆمبێلی كۆن بووه و چه‌ندان دانه‌ی لێ كڕیوه، بپۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ڕێی یه‌كێك له هه‌ژماره‌كانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ده‌ستی دووه‌وه به دوای ئۆتۆمبێل گه‌ڕا.
دانیال له یه‌كێك له هه‌ژماره‌كاندا ئۆتۆمبێلێكی بچوكی سووری دۆزییه‌وه، كه شێوه‌ی له‌و ئۆتۆمبێله‌ی نه‌نكی ده‌چوو، كه ساڵی 1983 به 535 دۆلار كڕیبووی و پاش ماوه‌یه‌ك له به‌كارهێنانی لێی دزرابوو و دواتریش ساڵی 1990 كۆچی دوایی كردووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
به بینینی ئه‌و ئۆتۆمبێله، دانیال تووشی شۆك بووه چونكه ڕه‌نگ، شێوه، ژماره‌ی ئۆتۆمبێل، ڕادیۆ و هه‌موو شتێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌نكی بووه، هه‌ر بۆیه به‌په‌له پێوه‌ندی به خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كه كردووه و داوای وێنه‌ی تری لێ كردووه، كاتێك بینیویه‌تی پشتێنی سه‌لامه‌تی یه‌كێك له كوشنه‌كانی لێ بووه‌ته‌وه، دڵنیا بووه ئه‌و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌نكییه‌تی، چونكه ده‌یان یادگاریی ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بیر هاتووه‌ته‌وه.
بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌م ئۆتۆمبێله له گه‌راجێكی شاری نۆرڤلۆكی به‌ریتانیا هه‌ڵگیرابوو، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی یادگارییه‌كان به‌و شێوه‌یه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، هه‌ر بۆیه دانیالیش به زووترین كات به پاره‌یه‌كی زۆر كڕی.