بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌راج كردنى گرووپى میوزیكى كۆیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه"، ئه‌م بڕیاره بەهۆی نەخۆش کەوتنی مامۆستای ئه‌و گرووپه مامۆستا سەردار ئەحمەد ناسراو بە (باب سەردار) دەنگۆی ئەوە بڵاو بووه‌تەوه كه بەرپرسانی تیپی مۆسیقای باوەجی کۆیە، لەپای ئاوڕ نەدانەوە لە مامۆستا سەردار کە ماوەی چەند مانگێکە لەنەخۆشخانە کەوتووە، ئەم گرووپە بڕیاریان داوە بارەگای گرووپەکە و ئامێرەکانیان بخەنە پێشبڕکێکی فڕۆشتنی ئاشکراوە بۆ ئەوەی مامۆستا سەردار بۆ چارە سەر بنێرنە دەرەوەی وڵات.
هاوکات بڕیاره ڕۆژی چوارشەم کتێبخانەی ئەو شارە کۆڕێکی ڕێزلێنان بۆ مامۆستا سەردار ڕێک دەخات، دەنگۆی ئەوە هەیە هەر لەو کۆڕەدا بەرپرسانی ئەو تیپە ڕای بگەێنن کە گرووپەکەیان دەفرۆشن.
تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە له ساڵی 1957 له شارى كۆیه دروست بووه چه‌ندان به‌رهه‌مى مۆسیقا و گۆرانى تایبه‌تیان هه‌بووه، یه‌كێك بوونه له به‌ناوبانگرترین كۆنترین تیپه مۆسیقایه‌كانى باشوورى كوردستان.
سەردار ئەحمد لە شاری کۆیە لە ساڵی 1945 لە گەڕەکی بەفری قەندی له دایك بووه، پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغداد بەشی مۆسیقا ئامێری فلوتى تەواو کردووه، لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شەهید جەعفەر لە کۆیە ئێسته وانه‌ی مۆزیک دەڵێته‌وه.