دواى ئه‌وه‌ى وێنه‌ى ئایلانى بچووك، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى بوو به سیمبولى تراجیدیاى په‌نابه‌ران، ئه‌مجاره كهشتیهكى فریاكه‌وتنى په‌نابه‌ران له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ناونرا "ئایلان".
له دووى ئه‌یلول/ سێپته‌مبه‌رى ساڵى 2015 ته‌رمه بچووكه‌كه‌ى ئایلان له توركیا له كه‌نار ده‌ریا دۆزرایه‌وه و وێنه‌كه‌ى بڵاوكرایه‌وه، وێنه‌یه‌كى تراجیدیا بوو بۆ كاره‌ساتى شه‌پۆلى په‌نابه‌ران كه له 2015 ئه‌وروپاى گرته‌وه.
دواجار كه‌شتییه‌كى ئه‌ڵمانى بۆ فریاكه‌وتنى په‌نابه‌ران له ده‌ریاى ناوه‌ڕاست ناونرا" ئایلان"، كه پێشتر كه‌شتییه‌كه ناو "پرۆفیسۆر ئهلبیرخت بینك" بووه.
مه‌راسیمى گۆڕینى كه‌شتییه‌كه‌یش له لایه‌ن
رێكخراوێكى ناحكوومى ئه‌ڵمانى له شارى پالما دى مایوركاى ئیسپانى به‌ڕێوه‌چووه، عه‌بدوڵاى باوكى ئایلانیش له مه‌راسیمه‌كه به‌شداربووه.
عه‌بدوڵا كه خه‌ڵكى شارى كۆبانێیه له راگه‌یاندراوێكدا ده‌ڵێ "دڵشادین به‌وه‌ى ئه‌و كه‌شتیه رزگارهكهى ئه‌ڵمانیا به ناوى كوڕه‌كه‌مان ناوببرێت، كوڕه بچووكه‌كه‌م كه له‌سه‌ر كه‌نار دۆزاریه‌وه ده‌بێت هه‌رگیز له بیر نه‌كرێت". دواتریش ده‌ڵێ " به هه‌زاران كه‌س له‌و خێزانانه‌ى كه رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ست داوه له خه‌مى ئێمهبهشدارن".
عه‌بدوڵا له ئایلان كوڕێكى تر‌ى به ناوى غالب و هاوسه‌ره‌كه‌یشى به‌ناوى رێحان له ده‌ریاى ئیجه خنكان.