هه‌لیكۆپته‌رێكى سه‌ربازى توركیا له ئه‌سته‌نبۆڵ كه‌وته خواره‌وه و له ئه‌نجام دا چوار كه‌س له سه‌رنشینه‌كانى زامدار بوون و ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كران.
به پێى هه‌واڵێكى ئاژانسى
ئه‌نادۆڵۆى توركى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌لیكۆپته‌رێكى سه‌ربازى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جێبوون كه‌وته خواره‌وه. سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كانى شارى ئیسته‌نبوڵ ده‌ڵێن، فڕۆكه‌كه كێشه‌ى تێكه‌وتووه ناچار بووه بنیشێته‌وه، به‌ڵام له كاتى نیشتنه‌وه‌ى كه‌وتووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ى چكمه كۆى.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه تا ئێسته هۆكارى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه نه‌زانراوه به‌ڵام تیمى فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه كراوه.
هه‌ر به پێى هه‌واڵه‌كه‌ى ئاژانسه توركییه‌كه یه‌رلى كایا شاره‌دارى ئیسته‌نبوڵ له تویتێكدا چه‌ند زانیارییه‌كى سه‌ره‌تاى ئاشكرا كردووه و گوتوویه‌تى چوار كه‌س له سه‌رنیشینه‌كانى فڕۆكه‌كه زامداربوون و ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراون. ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌ش كردووه هه‌ر چوار كه‌سه‌كه سه‌ربازن دواى ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
رووداوى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه له توركیا زۆر دووباره ده‌بێته‌وه، دوایین جاریش له مانگى تشرینى دووه‌م/ نۆڤیمبه‌رى رابردوودا هه‌ر له ئه‌سته‌نبۆڵ فڕۆكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربازى كه‌وته خواره‌وه، سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست دا.