خانمە گۆرانیبێژى ناودارى كورد "ساندرا ئەلیساندرا" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى یوتوب دووه‌م کاری هونەریی به شێوه كلیپ به‌ناوى "شاكۆ" بڵاو كرده‌وه تا ساتى ئاماده‌كردنى ئه‌م هه‌واڵه‌یش 2,216 بینه‌رى هه‌بووه.
وه‌ك له پێگه‌ى تایبه‌تى ساندرا له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئاماژه‌ى پێ كراوه، ڕەوەند جەواد کلیپەکەى بۆ کردووە بە ناوی (chaco)، بەشێکی گۆرانییەکە بە زمانی ئیسپانی لایتنۆیە، بەشێکی تر‌ى بە کوردییە، ئاوازی گۆرانییەکە وەرگیراوە، کاری مایسترینگ و ڕیکۆردی لەلایەن ڕێناس کورداخ لە وڵاتی تورکیا بۆ کراوە، هەر لە تورکیا کاری کلیپی بۆ کراوە، کلیپەکەی بە شێوازێکی مۆدێرن لە شاری ئەستەنبوڵ ئەنجامدراوە و بەبۆنەی نزیكبوونەوەی ڤالانتاینەوە ئەم گۆرانییەیان تۆمار كراوه و بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ساندراى كچه كورد و شاعیرى لاو، پێشتر بۆ یه‌كه‌م كارى گۆرانى بۆ ئازایه‌تیى پێشمه‌رگه گوت له وڵاتى سویسڕا، چه‌ند كوردێكى دانیشتووى سویسڕایه، پێشتر شیعرى ده‌نووسى و ئێسته وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌رده‌كه‌وێ. ساندرا له پاڵ كارى ئه‌ده‌بى و هونه‌رى، به كارى بازرگانیشه‌وه سه‌رقاڵه و سه‌رمایه‌گوزارى له بوارى ئۆتۆمبێلدا ده‌كات.