به‌رپرسێكى سه‌ربازى حه‌شدى شه‌عبى له خورماتوو ئاشكراى كرد كه هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خورماتوو و دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه كه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى ئه‌وان یه‌كێتى جمووجۆڵ ناكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ى شوبات، حهنووش سه‌ید به‌رپرسی هێزی چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له شارۆكه‌ی خورماتوو به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ده‌نگۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ هێزێكى پێشمه‌رگه له سنوورى خورماتوو نه‌بینراوه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه فه‌رمانده‌كانى پێشمه‌رگه كه سه‌ر بهیهكێتین به‌بێ ڕه‌زامه‌ندى حه‌شدى شه‌عبى ناتوانن بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ئه‌و سنووره بده‌ن و ئێسته ته‌نیا هاوئاهه‌نگى له‌نێوان سوپا‌و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دایه.
ئه‌و لێدوانه‌ى به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى له‌كاتێكدایه كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى چوونى دوو یه‌كه‌ى پێشمه‌رگه بۆ خورماتوو، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتیی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕه‌تى كرده‌وه كه پێشمه‌رگه جووڵه‌ى كردبێت.