وێنە.. نێرگەلەكانی بەردەم باغی شار لابران

:: AM:08:49:12/02/2019 ‌
بە بڕیارێكی قایمقامیەتی هەولێر نێرگەلەكانی بەردەم باغی شار لادەبرێن، ئەوەیش بەهۆی سەرپێچی و بوونی كەموكوڕی زۆر لە بواری تەندروستی.

ئەمڕۆ سێشەم 12ـی شوبات، پۆلیسی شارەوانی هەولێر بڵاوی كردووەتەوە، پۆلیسی قایمقامیەت پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر بەشی چاودێری و سەلامەتی خۆراك هەستاون بە لەناوبردنی نێرگەلە و دەستیان بەسەر بڕێكی باشی نێرگەلەدا گرتووە.

پۆلیس ئاشكرای كردووە، لەناو بازاڕی هەولێر هێزەكانمان لە نزیك باغی شار دەستی گرت بەسەر  خواردنەوەی وزەبەخشی قاچاخ و نێرگەلە كە بەشێوەیەكی نایاسایی و ناتەندروستی بەكار دەهێنران.

ماوەیەكە ئەو نێرگەلانە هاووڵاتییانیان نیگەران كردبوو كە لە بەردەم باغی شار بوون و شوێنێكی گەشتیارییە، ئەوەیش وایكردبوو هاووڵاتییان چەندان جار سكاڵا تۆمار بكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنەكەی و دووكەڵەكەی كە بێزارییەكی زۆری دروست كردبوو.









وشە - رامیار جەواد