هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیروون و فه‌تح كه یه‌كه‌م و دووه‌م گه‌وره‌ترین لیستی ناو په‌رله‌مانی عێراقن ڕێككه‌وتن و هاوڕایی خۆیان ڕاگه‌یاند له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر خاكی عێراق و دووپاتیان له‌وه‌یش كرده‌وه كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێویستی به ڕێككه‌وتن و ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا هه‌یه.
نسار روبێعی سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی سائیروون گوتی، ئه‌مڕۆ
فه‌تح و سائیروون كۆبووینه‌وه و ڕێككه‌وتین كه ڕێ به مانه‌وه و بوونی هێزه‌كانی وڵاتانی بیانی له‌سه‌ر خاكی عێراق نه‌ده‌ین و ئه‌و ڕێككه‌وتننانه‌ی كه له‌گه‌ڵ وڵاتانیش هه‌ن، بۆ كۆتایی دنیا نییه و به‌رده‌وامی نابێ و ده‌توانرێ كاری پێ بكه‌ین و هه‌مواری بكه‌ین و به گوێره‌ی پێویستییه‌كانی زه‌مه‌ن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین.
زیاتر گوتی، وه‌ك حكوومه‌ت ڕای گه‌یاندووه كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كان به گوێره‌ی پێویستی و فه‌رمانی حكوومه‌ته، ده‌بێ ڕوونی بكاته‌وه كه پێویستی به ڕاوێژكار و شاره‌زایانی بیانییه، یان پێویستیمان پێیان نه‌ماوه و ده‌بێ بچنه‌وه وڵاتی خۆیان.
له‌لایه‌كی تره‌وه هادی عامری دووپاتی كرده‌وه، كه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به گوێره‌ی ستراتیجی واژووكراوی نێوان هه‌ردوو وڵاته، ده‌بێ له‌سه‌ر داوای عێراقیش بێ، نه‌ك بێ ئه‌وه‌ی عێراق داوای كرد بێ، ئه‌مه‌ریكا هێز ڕه‌وانه‌ی وڵات بكات، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنی 2011ی نێوان هه‌ردوو وڵاته.