كه‌ناڵێكی ئیسرائیلی له زاری سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌ب بڵاوی كرده‌وه، كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌تانیاهۆ گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ شازاده‌ی جێنشینی ئه‌بوزه‌بی محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان كردووه.
كه‌ناڵی 13ی ئیسرائیل له ڕاپۆرتێكدا به ناوی "
نهێنییه‌كانی كه‌نداو" بڵاوی كرده‌وه، كه نه‌تانیاهۆ و بن زاید به نهێنی گفتوگۆیان كردووه و بۆچوونیان ئاڵۆگۆڕ كردووه و دووپاتیان له‌به‌رده‌می هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری یه‌كتر كردووه‌ته‌وه، ئه‌و گفتوگۆیه‌ش سێ ساڵ به‌ر له ئێسته ئه‌نجام دراوه و به‌م دواییه په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵمالرا و ئاشكرا بووه.
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌ب دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نه‌تانیاهۆ دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئۆباما ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران واژووكرد، زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆی نهێنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا، بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران و یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌یش محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان بووه.
كه‌ناڵه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، له گفتوگۆ نهێنییه‌كه، نه‌تانیاهۆ و بن زاید دووپاتیان له هاوڕایی و هه‌ماهه‌نگی له چۆنیه‌تیی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه‌ته‌وه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌یش كه هه‌ردوولا سیاسه‌تی هه‌رێمی به ئاراسته‌ی دژایه‌تی ئێران ببه‌ن و بیكه‌ن به مه‌رجی دانوستاندنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و ڕووسیا كه پشتیوانی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیان كردووه.