قەبارەی پێكان و ماوەی دووركەوتنەكەی كاڤانی ئاشكرا كرا

:: AM:09:38:12/02/2019 ‌

رۆژنامەی (لیكیپ)ی فڕەنسی قەبارەی پێكان و ماوەی دووركەوتنەوەی ئیدینسۆن كاڤانی هێرشبەری ئۆرگوایی و یانەی پاریس سان جێرمان ئاشكرا كرا كە لە یارییەكەی شەمووی رابردوو بەرامبەر یانەی بۆردۆ تووشی هاتبوو.

پێكانەكەی كاڤانی لە ماسوولەكانی رانی راستییەتی وەك ئەوەی ماڵپەڕی یانەی پاریس سان جێرمان بڵاوی كردۆتەوە.

رۆژنامە فڕەنسییەكە ئاشكرای كرد كە كاڤانی بە هۆی ئەم پێكانەوە ماوەی 3 تا 6 هەفتە لە یاریكردن دوور دەكەوێتەوە.

بەمەش ئەم هێرشبەرە ئۆرگواییە بە دڵنیاییەوە لە یارییەكەی ئەمشەوی چوونی قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاری ناكات، هەروەها دیاریش نییە لە یاریی گەڕانەوەشدا دەتوانێ یاری بكات یان نا كە لە رۆژی 6ی مانگی داهاتوو بەڕێو دەچێت.

یانەی پاریس سان جێرمان لە یارییەكەی ئەمشەودا جگە لە كاڤانی، لە تواناكانی دوو ئەستێرەی تریش بێ بەشە بەهۆی پێكانەوە كە ئەوانیش برێتین لە نیمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی و تۆماس مونیێ.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م